کیشوەری هەشتەم دەدۆزرێتەوە

زیلاندیا لە سەرەتادا بەشێک بووە لە کیشوەری دیرینیگۆندوانا کە نزیکەی ملیارێک ساڵ لەمەوبەر بوونی هەبوو.

دوای سەدان ساڵ هەوڵ و گەڕانی زانستی، زیلاندییای کیشوەری هەشتەم دۆزرایەوە.

27ی ئەیلوولی 2023، تیمێکی زانایانی نێودەوڵەتی توانییان لە وێنەی مانگی دەستکردەوە شوێنی کیشوەری هەشتەمی گۆی زەوی دەستنیشان بکەن، کیشوەرەکە دەکەوێتە زەریای هێمنەوە، لەسەدا 94%ی لەژێر ئاودایە و دەکەوێتە رۆژئاوای ئوستورالیاوە.

کیشوەری زیلاندییا پانتاییەکەی چوار ملیۆن و 900 هەزار ملیۆن کیلۆمەتر دووجایە، 375 ساڵ لەمەوبەر بۆ یەکەمجار بیرۆکەی زیلاندیا وروژێنرا لەلایەن تیمێکی زانایانی نێودەوڵەتییەوە، تیمەکە لە ساڵی 2017 هەوڵێکی دیکەی بۆ ناساندنی کیشوەرەکەدا، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون.

لەگەڵ ئەوەی زۆربەی کیشوەرەکە لەژێر ئاودایە، بەڵام هاوشێوەی نیوزلەندا لە کۆمەڵێک دوورگە پێکهاتووە. زیلاندیا لە سەرەتادا بەشێک بووە لە کیشوەری دیرینیگۆندوانا کە نزیکەی ملیارێک ساڵ لەمەوبەر بوونی هەبوو.

زانایانی جیۆلۆجی چەندین ساڵە لێکۆڵینەوە لە بارەی بەردی نێو زەریا دەکەن بۆ دۆزینەوەی ئەم کیشوەرە. دواجار زیلاندییان دۆزییەوە و نەخشەی زەوییان گۆڕی بە نەخشەیەکی وردتر و پڕ زانیاریتر کە ئێستا هەشت کیشوەر لە خۆدەگرێت.

بەگوێرەی راپۆرتێکی دامەزراوەی میدیایی بی بی سی، زیلاندیا کیشوەرێکی فراوانە، نزیکەی شەش هێندەی قەبارەی وڵاتی ماداگاسکەری ئەفریقایە، رووبەرەکەی چوار ملیۆن و 900 هەزار کیلۆمەتر دووجایە بە هەشتەمین، بچوکترین و نوێترین کیشوەری سەر رووی زەوی ناسێنرا.

لە یەکێک لە توێژینەوەکانی دۆزینەوەی ئەم کیشوەرە، زانایان تیشکیان خستووەتەسەر باکووری زیلاندیا بەتایبەت ناوچەی (فەیروای رێج) کە دەکەوێتە باشووری زەریای هێمن لە کەناراوەکانی ئوسترالیا. زانایان پشکنینیان بۆ بەرد، خۆڵ و لمی نێو زەریاکە کردووە کە بە تەواوی لە ژێر ئاوی زەریادایە، دوای وردبینی و گەڕان بە دوای ئەم بەردانەدا لە رووی کیمیایی و جیۆلۆجیەوە، ئەوە خراوەتەڕوو کە بەردەکانی ناوچەکە مێژوویەکی دێرینیان هەیە، لەگەڵ ئاو کارلێکیان نەکردووە و لەناونەچوون. زانایان ئەم بەردانە وەک بەردی گڕکانی ناودەبەن، ئەم جۆرە بەردە بناغەیەکی جێگیر و توندە بۆ ژیانکردن لەسەری و مەترسی رۆچوونیان نییە.