هیندستان: ساڵی 2040 دەگەین بە مانگ

نارێندرا مودی، سەرۆکوەزیرانی هیندستان لە لێدوانێکدا بۆ میدیای وڵاتەکەی رایگەیاند، تاوەکو ساڵی 2040 کەشتیوانێکی خۆیان دەنێرنە سەر مانگ، هەروەها پلانیان بۆ دروستکردنی وێستگەیەکی بۆشایی گەردوون و ناردنی کەشتیوان بۆ هەسارەکانی ڤینۆس و مەریخ هەیە.

مانگی ئابی 2023 هیندستان یەکەم وڵات بوو کەشتییەکی ئاسمانی بنێرێتە جەمسەری باشووری مانگ بە ناوی چاندرایان، لە مانگی ئەیلوولیشدا موشەکێکی بۆ دۆزینەوەی زیاتر سەبارەت بە خۆر هەڵداوە.

رێکخراوی توێژینەوەی بۆشایی ئاسمانی هیندستان (ئیسرۆ) هەروەها کار لەسەر پرۆژەی (گاگانیایان) دەکات، کە ئامانجی ناردنی تیمێکی مرۆییە بۆ خوولگەی خۆر بە دووری 400 کم و گەڕاندنەوەیان بە سەلامەتی بۆ نیشتنەوە لە ئاوەکانی هیندستان. رۆژی شەممە ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی هیندستان تاقیکردنەوەیەکی سەرەکیی ئەنجامدا کە بەشێکی گەورەی ئەم تاقیکردنەوە نوێیەیە.

لەجیاتی ئەم هەوڵانە هیندستان کاردەکات بۆ ناردنی کەشتییەکی تاقیکاریی دیکە کە رۆبۆتێک لەخۆدەگرێت و دەیگوازێتەوە وەک هەوڵێک بۆ دروستکردنی سیستمێکی دۆزینەوەی بۆشایی ئاسمان بەبێ بەکارهێنانی مرۆڤەکان.