ناسا زانیاریی نوێ لەبارەی گەردوون و هەسارەی زەوییەوە دەدۆزێتەوە

ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەمریکا (ناسا) زانیاریی نوێ لە بارەی گەردوون و مێژووی هەسارەی زەوییەوە لە نموونەی نەیزەکێکدا دەدۆزێتەوە.

ناسا ئاماژەی بەوەکردووە، پاش لێکۆڵینەوە لە پێکهاتەکانی ئەم نەیزەکە گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی زۆرینەی نەیزەکەکە لە ئاو و کاربۆن پێکهاتووە، رێژەی کاربۆن لە نموونەیەکی بچووکی نەیزەکەکەدا %5ـە، ئەمەش بە چڕترین رێژەی کاربۆن دادەنرێت تاوەکو ئێستا دۆزرابێتەوە.

بێڵ نێڵسن، بەرێوەبەری جێبەجێکاری ناسا دەڵێت، ئەم نەیزەکە یارمەتیدەر و رێنیشاندەرمان دەبێت بۆ دۆزینەوەی نوێ لە بارەی مێژووی مرۆڤایەتییەوە.

نەیزەکە ساڵی 2020 لەلایەن ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەمریکاوە دۆزراوەتەوە و دەگوترێت مێژووەکەی بۆ چوار بلیۆن و 500 هەزار ملیۆن ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.

پرۆفیسۆر لۆرێتا رێجێنس، یەکێک لە ئەندامانی تیمی لێکۆڵینەوە لە نەیزەکەکە لە بارەی پێکهاتەکەیەوە دەڵێت "بڕوامان وایە بەمشێوەیە ئاو بۆ زەوی هاتبێت لەکاتی دروستبوونی زەویدا، چونکە هەبوونی کانزای وەک سۆلفایدەکان هاوشێوەی ئاو و کاربۆن جۆرە قوڕێکی تایبەت دروستدەکەن کە دواتر ئاوی لێدروستدەبێت، هەروەها مێژووی دروستبوونی یەکەم قوڕ و سەرچاوەی ئاو لە زەویدا دەگەڕێتەوە بۆ چوار بلیۆن ساڵ لەمەوبەر".