نوێترین هەسارەی نزیک زەوی دەدۆزرێتەوە

وێنەیەکی گریمانەیی پرۆسەکە

لە رێگەی تێلێسکۆبی هابل و بە هەماهەنگی لەنێوان هەردوو ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەمریکا و ئەوروپا، نوێترین و نزیکترین هەسارە لە زەوییەوە دۆزرایەوە.

هەسارە نوێیەکە ناوی زانستیی (ئێڵ تی تی 144)ی لێنراوە و تەنیا دوو ساڵی رووناکی لە زەوییەوە دوورە، هەسارەکە هاوشێوەی زەوی و خۆر بە دەوری ئەستێرەیەکدا دەخوولێتەوە.

ساڵی 2022 بۆ یەکەمجار ئەم هەسارە نوێیە لەلایەن مانگی دەستکردی تایبەتمەند بە دۆزینەوەی هەسارە تێپەڕەکانەوە کە سەر بە ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەمریکایە (ناسا) دۆزرایەوە، بەڵام نەتوانرا قەبارەکەیی و زانیاریی پێویستی لە بارەوە بزانرێت و وادەزانرا قەبارەکەی ئەوەندە و نیوێکی زەوییە.

بەڵام ئەم دۆزینەوە نوێیە دەریدەخات کە هەسارە نوێیەکە هێندەی زەوییە و ئەستێرەیەکی تایبەتی هەیە کە بە دەوریدا دەخولێتەوە وەک زەوی و خۆر، ئەو هەسارەیە هەر سێ رۆژ جارێک جوڵەیەک بە دەوری ئەستێرەکەیدا تەواودەکات و پلەی گەرما تێیدا 260 پلەیە.

ئەم دۆزینەوەیە لە رێگەی پرۆسەیەکەوە ئەنجامدراوە کە ناوی تێپەڕبوونی ئەستێرەکانە و بریتییە لە تێپەڕبوونی هەسارەیەک بە بەردەمی ئەستیرەیەکدا، بەو شێوەیەش رووناکی ئەستێرەکە کەمدەبێتەوە چونکە هەسارەکە بەردەمی گرتووە.