/

چین ئۆتۆمبێلی فڕیو نمایشدەکات

پێشکەوتنى تەکنەلۆجیا وابکات، فڕینى ئۆتۆمبێل هەر  بەخەیاڵێکی زانستی و دیمەنی ناو فیلمەکان نامێنێتەوە.

کۆمپانیاى ئێکسپان- ئێیرۆوت چینى ئۆتۆمبێلێکى فڕیوی بەناوى ئێکسپان، بەرهەمهێناوە و دەیەوێت تاوەکو ساڵی 2025 بیخاتە بازاڕەوە. کۆمپانیاکە چاوەرێی وەرگرتنی رەزامەندییە بۆ ئەوەی فڕینى ئۆتۆمبێلەکە دەستپێبکات.

وانگ تان، جێگری سەرۆک و دیزاینەری کۆمپانیای ئێکسپان ئێیرۆوت، رایگەیاند، "ئێمە پێشتر نموونەی دوو تەنی تەواو بازنەییمان تاقیکردۆتەوە و توانیویانە بە تەواوی بفڕن، بەڵام ئەمە بۆ هاوڵاتیان بەرهەمدەهێنرێت، بەتەواوەتی جیاوازە."

ئۆتۆمبێڵەکە بۆ یەکەمجار لە چین دەفرۆشرێت و پێشبینی دەکرێت نرخەکەی بگاتە 140 هەزار دۆلاری ئەمریکی. بەگوێرەى رێنماییەکان، پێویستە کڕیاران سەرەتا ئۆتۆمبێلەکانیان لە ناوچە تایبەتەکان، ئۆتۆمبێلەکە لە بۆشایى ئاسمان تاقیبکەنەوە.

ئەگەر حکومەتەکان رەزامەندى لەسەر بەکارهێنانى ئەمجۆرە ئۆتۆمبێلە بدەن، ئەوا بەدوورى مەزانە لە داهاتوویەکی نزیکدا سەر هەڵبڕیت و سەیرى ئاسمان بکەیت، لە بری فرۆکە ئۆتۆمبێل ببینیت بە ئاسماندا گورەز بکات.

ئۆتۆمبێلێکى فڕیوی ئێکسپان