هەرێز جەمال
به یاده‌وه‌ریى به‌ده‌ستهێنانى جامێكه‌وه كه ئێستاش سه‌داى ده‌نگدانه‌وه‌ى له نێو ده‌یان جامى كیشوه‌ره‌كه زیاتره، عێراق له جامى ئاسیاى ئه‌مساڵى قه‌ته‌ر به‌شداره، ئه‌وان هه‌میشه یه‌كێكن له پڕقسه‌و باسترین هه‌ڵبژارده به‌شداره‌كانى پاڵه‌وانێتییه‌كه و جارجاریش فودانى هه‌ڵبژارده‌كه ده‌كه‌ن كه به‌هه‌مان سیناریۆى 2007 جامه‌كه بەدەستبهێنن.
شێره‌كانى رافیده‌ین له‌وه‌ته‌ى ده‌ستیانداوه‌ته هێنانى راهێنه‌رى بیانى، ده‌یانه‌وێت ستایلى عه‌ره‌بى تێه‌په‌رێنن، هه‌ژموونى ئێستا خه‌ریكه ئه‌و ئاواته ورده‌ورده خه‌ریكه خۆرى هه‌ڵده‌دات، ئه‌وه‌تا له كاتانیچ و ئه‌دڤۆكاته‌وه، ئێستا قوتابخانه‌كه‌ى عێراق پیاوێكى ئیسپانى مامۆستایه‌تى كه ئه‌ویش خیسۆس كاساسى راهێنه‌ره .
ئه‌م راهێنه‌ره ئێسته له قامووسى فێركردنى وانه‌كانى به‌حره‌ین، ئه‌رده‌ن، فه‌له‌ستین و شانیشنى عومانى تێپه‌راندووه ، ره‌نگه بردنى جامى كه‌نداو له خاكى به‌سره‌ش، گه‌ر به سوتفه بێت ، به‌ڵام لاى كاساس و تا راده‌یه‌ك هانده‌رانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراقیش یه‌كێكبێت له‌و چه‌كه به‌هێزانه‌ى ئه‌مان له‌م جامه‌ى ئاسیادا به‌كارى ده‌هێنن .
راستیه‌ك هه‌یه ، جێده‌ستى خیسۆس ته‌واو به هه‌ڵبژارده‌ى عێراقه‌وه دیاره، ئەگه‌رچى ئه‌و پیاوه له تاقیكردنه‌وه قورسه‌كان نمره‌ى باش نه‌بووه، به‌ڵام ئه‌و هه‌قیانه‌ته هه‌یه كه ستایلى هه‌ڵبژارده و كوالیتى یاریزانه‌كانى گۆڕانكارى جه‌وهه‌ریى باشى به‌خۆیه‌وه بینیوه .
ئەگه‌رچى ره‌خنه‌یه‌كى باش له‌و راهێنه‌ره ده‌گیرێت كه پشتى له یاریزانى لۆكالى كردوو په‌ناى بردۆته‌وه‌به‌ر یاریزانه عێراقیه‌كانى ئه‌وروپا بۆ یاریكردن، به‌ڵام ئه‌م تێچین و بۆچوونه هیچ راست نییه، چونكه هه‌مووان له ئاست و كوالێتى یاریزانه لۆكالیه‌كانى خولى پیشه‌گه‌رانى عێراق شاره‌زان، بۆ من ره‌نگه ئه‌وه‌شى بانگى كردووه، پێموایه زۆربه‌ى زیادەیە.
ئێستا كاتى ئه‌وه هاتووه له یارییه‌كه‌ى ژاپۆنه‌وه به‌رامبه‌ر عێراق، كوڕانى میزۆپۆتامیا به چاوى موشته‌رى سه‌یر بكرێن، چونكه رێگەى عێراق بۆ قۆناغه‌كانى داهاتوو به گوڵرێژكراوه و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به سێیه‌مى كۆمه‌ڵه‌كه‌شى بچێته قۆناغى داهاتوو، ئه‌وه ده‌توانێت بوونى خۆى له‌سه‌ر ركابه‌رى جامه‌كه بسه‌لمێنیت، خۆ ئه‌گه‌ر كارێكى ئاستبەرزانه و ئه‌نجامێكى شایشسته‌ى نه‌بوو، ئه‌وه ده‌بێت خیسۆس كاساسایش بدرێته به‌ر تانه‌وته‌شه‌ر و ته‌نانه‌ت تاوەکو ئاستی لابردنیش، چونكه عێراق تاوەکو ئه‌م هه‌نگاوه له‌گۆشه‌ى موشته‌رێكى به‌هێز نییه به به‌شێكى باشى هه‌ڵبژارده‌ى كیشوه‌ره‌كانى .