هه‌رێز جه‌مال
نزیك ده‌بینه‌وه له 20 ساڵ، خوله سه‌رتاسه‌رییه‌كانى تۆپى پێى كوردستان به‌رده‌وامه و له‌و ماوه‌یه‌ش سه‌ربارى چه‌ندین هه‌ڵبه‌زودابه‌ز، به‌ڵام وه‌ك مۆركێكى كوردانه درێژه به مانه‌وه‌ى دراوه و لاپه‌ڕه‌كانى ئه‌و خوله جیاوازانه‌ش له‌سه‌رجه‌م ئاسته جیاوازه‌كان بۆ وه‌رزشكاران بووه به یادگارى و تاوەکو ئێستا‌ش كه‌شتیه‌كه‌ى ئه‌و خولانه له رۆیشتن به‌رده‌وامه .
به‌وپێیه‌ى له ده‌ستپێكى ئه‌و خوله سه‌رتاسه‌رییانه په‌ى به په‌ى له‌گه‌ڵى رۆیشتووم وه‌ك رۆژنامه‌نووسێك و ئاگادارى به‌شى ته‌واوى ئه‌و چیرۆكانه‌م له‌م خولانه و له یارییه‌كانى روویان داوه، هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه نیم كه جار ناجارێك به‌رگوێم ده‌كه‌وێت " توخوا ئه‌وانه كه‌ى خوله"؟ " كوردستان چییه پاره‌ى بۆ سه‌رف بكه‌ى "؟ "یاریگاكانى جوانه "؟
ده‌ى كه‌واته ئێمه ئه‌گه‌ر هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌م ره‌خنه نالۆژیكیانه ببین، كه‌واته به شێوه‌یه‌كى یه‌كجارى با 80 یانه و هه‌زاران یاریزان و سه‌دان ناوبژیوان بخه‌ینه ماڵه‌وه و ئه‌و تۆزه هه‌ناسه‌یه‌ى له‌م كوردستانه ماوه ئه‌وه‌ش نه‌هێڵیین، ئێمه نابێت له ئێستادا سه‌یرى هه‌ڵبژارده جیاوازه‌كانى عێراق بكه‌ین.
گله‌یه‌كه له‌وه‌یه، ئه‌م خوله هه‌ر پاره خه‌رجكردن بووه و هیچ به‌رهه‌مى نه‌بووه، یان له لایه‌ن ئه‌و یانانه‌ى كه چوونه خوله‌كانى عێراقه‌وه به چاوێكى نزمتر سه‌یر كراون، له كاتێكدا ئه‌م لۆژیكى بیركردنه‌وه‌یه ته‌واو هه‌ڵه‌یه و ئه‌گه‌ر ئامارێك بخه‌ینه به‌رده‌ست، هه‌ڵه‌نه‌بم له وه‌رزى رابردوو به خولى نایابى ئه‌و كات و پله‌یه‌كى عێراق زیاتر له 50 یاریزانى خوله‌كانى كوردستان یارییان تێدا ده‌كرد، ئه‌م وه‌رزه‌ش ئه‌وه‌تا ته‌ماشا ده‌كه‌ین به ده‌یان یاریزان له به‌رهه‌مى خوله‌كانى كوردستان له خوله‌كانى پیشه‌گه‌رانى عێراق و خولى نایابى ئه‌م وه‌رزه یاریده‌كه‌ن، ئه‌ویش چى له یانه كوردستانییه‌كانى ئه‌و خولانه بێت، یان یانه‌كانى ناوه‌راست و باشووریش .
واز له‌وه بێنن كه له ئێستادا نزیكه‌ى 13 یاریزانى كورد له هه‌ڵبژارده جیاوازه‌كانى عێراقن، ئه‌وه‌تا چاوى راهێنه‌ره‌كانیش له چه‌ندین یاریزانى خوله‌كانى كوردستان هه‌یه به چه‌شنى هه‌ڵگورد قه‌یسى یاریزانى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر .
بۆیه من ته‌واو له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه ده‌بم، كه پێویسته چۆن له رابردوو پشتیوانى میدیاى كارى گه‌وره‌ى كرده سه‌ر چوونى ده‌یان یاریزانى كورد بۆ هه‌ڵبژارده‌كانى عێراق، پێویسته هه‌میشه به شێوه‌یه‌كى چڕتر ئه‌و پشتیوانییه له خوله‌كانى كوردستان و یاریزانانى ئه‌م خوله به‌رده‌وام بێت، نه‌ك دانیشتن له ده‌ستبه‌تاڵى و تێبه‌ردانى تانه‌وته‌شه‌ر له‌و خولانه و به دروشمى بایكۆتكردنیان .