هه‌رێز جه‌مال
خولى نایابى كوردستان هه‌نگاوێكى دیكه له كۆتاییهاتنى وه‌رزى ئه‌مساڵ نزیكتر ده‌بێته‌وه و ته‌نیا پێنج گه‌ڕ له خوله‌كه ماوه، به‌دیاریكراوى مانگى داهاتوو كه خوێنه‌رى ئه‌م نووسینه ده‌بیت پاڵه‌وانی ئەم وەرزە یه‌كلابووه‌ته‌وه و دوو یانه‌ش ماڵئاواییان له خوله‌كه كردووه کە وه‌رزى داهاتوو له خولێك یاریدەکەن کە پلەیەک نزمترە له كه خولى پله‌یه‌كى كوردستانه.
زیاتر له بیست ساڵه ئه‌م خوله به‌و شێوه به‌رفراوانه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له‌م قۆناغه به‌دواوه ئیدی باس و خواس گەرم دەبێتە قسەکردن لەسەر یاریكردن به ئه‌نجامه‌كان، ئەمەش پرسێکی نوێ نییە، بەڵام ئه‌وه‌ى له ساڵانى رابردوو هه‌بووه كه‌مجار به‌بێ به‌ڵگه قسه‌ى له‌سه‌ر نه‌كراوه، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر پرسی یاریکردن بە ئەنجامی یارییەکان، به‌رپرسانى یه‌كێتیی تۆپى پێ کوردستانیش هه‌ندێك جار دانیان به‌وه‌دا ناوه كه یاریکردن بە ئەنجامەکەن بوونى هه‌یه و هه‌ندێك جاریش كار گه‌یشتووه‌ته سه‌ر لێدوانى تووند له نێوان یانه‌كان و یه‌كێتییه‌كه.
سبه‌ى یه‌كشه‌ممه یارییه‌كانى گه‌ڕى 26 له خولى نایابى كور دستان ده‌ستپێده‌كات، سێ تیپ ركابه‌ریى بۆ بوونه پاڵه‌وانی ئەم وەرزە ده‌كه‌ن كه جیاوازى یه‌كه‌م و سێیه‌م ته‌نیا یه‌ك خاڵه، به‌ڵام دۆخى تیپه‌كانى دواوه هیچ باش نییه، به‌جۆرێك حه‌وت یانه له‌م وه‌رزه، کێبڕکێی دابه‌زین ده‌كه‌ن كه وه‌ك خودى خۆم نزیكه‌ى چاره‌كه سه‌ده‌یه‌كه بینه‌رێكى ئه‌م خوله‌م هه‌رگیز ركابه‌رى له‌مشێوه‌یه‌م نەبینیوە، چونكه وه‌رزى وه‌ها هه‌بووه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئاماژەکانی پاڵەوانی وەرزەکە ده‌ركه‌وتووه و یانه‌كانى ماڵئاواییكاریش ده‌ركه‌وتوون.
دۆخه‌كه تا بڵێى ناسكه، ئێسته بچۆره شه‌قامى وه‌رزشى، باس باسى یاریكردنه به ئه‌نجامى یارییه‌كان، گه‌رچى یانه‌كان خۆیان به شامى شه‌ریف ده‌زانن و له هه‌موو شتێك خۆیان بێبه‌رى ده‌كه‌ن، به‌ڵام ره‌نگه ئه‌وه شۆیه‌ك بێت بۆ به‌رچاوى راگه‌یاندنه‌كان، چونكه له دێرزه‌مانه‌وه ئه‌م پرسه له كاتى په‌له‌قاژه‌ى یانه‌كان په‌ناى بۆ براووه و من به دووریشى نازانم له گه‌ڕه‌كانى داهاتوو ئه‌نجامى شۆكهێنه‌ر و دۆخى نه‌خوازراو بێته به‌رچاومان.
تا كار له‌كارنه‌ترازاوه له ئێستا زووتر نییه یه‌كێتیی تۆپى پێى كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كى به‌په‌له له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه به‌شدارانه بكات و هۆشدارى به كردارى تووندیان بداتێ له خۆبه‌دوورگرتن له یاریكردن به ئه‌نجامه‌وه و چوونه ناو داواى كڕین و فرۆشتنى یارییه‌كان، چونكه دۆخى ئه‌م وه‌رزه نه‌ك هه‌ستیاره، به‌ڵكو له هه‌ستیاریش تێپه‌ڕیووه و ده‌بێت به شێوه‌یه‌كى ورد مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكرێت.
لێتان ناشارمه‌وه ده‌بێت به باشى كار له‌سه‌ر ده‌روونى ناوبژیوانانیش بكرێت سه‌ربارى ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵیانم بۆ ئه‌و دۆخه‌ى تێیدان كه ماوه‌یه‌كى زۆره تێیكه‌وتوون و شایسته‌ى داراییان وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵام ته‌واو خۆیان به‌دوور بگرن له هه‌ر پرسێك كه په‌یوه‌ست و بۆنى یاریكردنى به ئه‌نجامى یارییه‌كانه‌وه لێ بێت، خۆ نه‌نگى نییه یه‌كێتیی تۆپى پێى كوردستانیش بۆ چه‌ند یارییه‌كى هه‌ستیار، کە بۆنى گوماناویى لێبێت، ناوبژێوانانى بێلایه‌ن یارییه‌كان به‌رێوه‌ببه‌ن و ته‌نانه‌ت ناوبژیوانه به‌ئه‌زموونه‌كانى خولى نایاب و ئه‌ستێره‌كانى عێراق ئه‌و ئه‌ركه‌یان پێ‌بسپێرن، چونكه ئه‌وه‌ى باسم كرد ئه‌گه‌ر له ئێستاوه پلانى بۆ دانه‌نرێت، ئاقیبه‌تى كۆتایی ئه‌م وه‌رزه باش نابینم.