ئەمڕۆ لە پێنج پارێزگای عێراق کرایە پشوو

کەناڵ8 25/02/2024
نەخشەی عێراق
نەخشەی عێراق

ئاژانسی هەواڵەکانی عێراق ئاشکرایدەکات، بەهۆی ناجێگریى کەشوهەواوە ، پێنج پارێزگای عێراق رۆژی یەکشەممەیان کرد بە پشووی فەرمی.

ئەو پارێزگایانەی رۆژی یەکشەممەیان کردووە بە پشوو بریتین لە پارێزگاکانی، دیوانیە، نەجەف، بابل، زیقار و مووسەننا.

هەروەها حەوت پارێزگای عێراق، بەبۆنەی مەراسیمی یادەکانی ناوەڕاستی مانگی شەعبانەوە، رۆژی دووشەممەیان کردووە بە پشووی فەرمی.

ئەو پارێزگایانەی رۆژی دووشەممەیان کردووە بە پشوو بریتین لە، کەربەلا، واست، بابل، مووسەننا، زیقار، بەسڕە و میسان.

کەناڵ8

25/02/2024