ئەو کەسانەی شەکرەیان هەیە، پێیەکانیان لە مەترسیی زیاتری تووشبووندان بە هەوکردن و برین، بۆیە دەبێت زیاتر لە خەڵکی ئاسایی بەتەنگ تەندروستیی پێیەکانیانەوە بن، ئەمانە هەندێک رێنمایین بۆ ئەو مەبەستە:
1- گرنگە رێژەی شەکری خوێن جێگیر بێت، ئەمەش بە پارێز و وەرگرتنی چارەسەرە پێویستەکان
2- دەبێت پێڵاو نەرم و فراوان بێت
3- رۆژانە دوو جار پێیەکان بە ئاوی سارد و سابوون بشۆرێن، دواتریش یەکسەر وشکبکرێنەوە
4- کاتێک پێیەکان بە هەر هۆکارێک تەڕدەبن، بۆنموونە لە کاتی کاری ناوماڵ یان دەستنوێژگرتندا، دەستبەجی وشکبکرێنەوە
5- شەوانە سەری پێ و بنی پێیەکان بە کرێمی شێدارکەرەوە چەوربکەین (جگەلە نێوانی پەنجەکان)
6- هەرگێز بەپێی پەتی رێنەکرێت، جا لە ماڵەوە بێت یان دەرەوە، بەتایبەتیش لە وەرزی گەرمادا
7- لە وەرزی زستاندا، پێیەکان لەبەردەم زۆپا و گەرمکەرەوەکان، گەرمنەکرێنەوە
8- لە کاتی کردندا نینۆک لە بنەوە نەقرتێنرێت، بەڵکو کەمێک کورتبکرێتەوە
9- پێستی رەقبووی پێیەکان لەلای پزیشک لاببرێت
10- رۆژانە پشکنین بکرێت بۆ پێیەکان، بۆئەوەی هەر برینێک دروستبوو لە سەرەتاوە دەستنیشانبکرێت و لەلای پزیشکی پسپۆڕ چارەسەری بۆ وەربگیرێت
د. هەرێم ستار
پسپۆڕی نەخۆشییە هەناوییەکان