وەزارەتی پەروەردە کاتى تاقیکردنەوەکان و پشووەکانى بەهارەى راگەیاند

ژمارەیەک خوێندکار لەکاتی تاقیکردنەوەدا. فۆتۆ: حەمە سوور- کەناڵ 8
ژمارەیەک خوێندکار لەکاتی تاقیکردنەوەدا. فۆتۆ: حەمە سوور- کەناڵ 8

گوتەبێژى وەزارەتى پەروەردە رایگەیاند "تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی پۆلی 12 لە 23-6 تاوەکو 17ى تەمموزی 2024 بەڕێوەدەچن".

سامان سیوەیلی، گوتەبێژى وەزارەتى پەروەردە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رۆژی سێشەممە 27ی شوبات رایگەیاند، لەهەر هەفتەیەکدا دوو تاقیکردنەوە ئەنجامدەدرێن، بەشێک لە پرۆگرامەکانی خوێندنی پۆلی 12ش کەمکراوەتەوە.

گوتەبێژى وەزارەتى پەروەردە ئەوەی خستەڕوو "ئەو خوێندنگەیانەى لە 13ى ئەیلوول دەستیان بە خوێندن کردووە، لە 11 تاوەکو 23ى ئازار لە پشوودا دەبن".

گوتەبێژى وەزارەتى پەروەردە راشیگەیاند "ئەو خوێندنگەیانەى لە خوێندن دواکەوتوون، دەسەڵات دراوە بە پەروەردەکان سوود لە کاتی پشووەکان وەربگرن بۆ درێژەدان بە خوێندن".