پەروەردەی سلێمانی ناوەندەکانی خوێندن بۆ پشوو سەرپشک دەکات
بەڕێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى سلێمانى پەروەردەکان، بۆ راگرتنى دەوام سەرپشک دەکات
بەڕێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى سلێمانى پەروەردەکانى سنوورەکەى بۆ راگەیاندنى پشوو سەرپشک دەکات، هەردوو پەروەردەکەى ناوشارى سلێمانیش قوتابخانەکان سەرپشک دەکەن بۆ راگرتنى دەوام بەهۆى بەفربارین و دروستبوونى ئاستەنگى هاتووچۆ.
بەڕیوەبەرایەتیى گشتى پەروەردەى سلێمانى رایگەیاند، دەسەڵاتدراوەتە پەروەردەکانى سنوورى سلێمانى بۆ راگراتنى دەوام لەقوتابخانەکان.
تریفە محمد، بەڕێوەبەرى پەروەردەى رۆژهەڵاتى سلێمانى بە کەناڵ8 راگەیاند، لەقوتابخانەکانى باکوورى سلێمانى بەهۆى بەفربارین ئاستەنگى هاتووچۆ دروستبووە و دەوام راگیراوە، قوتابخانەکان خۆیان بڕیار لەبارەى راگرتنى دەوام دەدەن.
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەى رۆژئاواى سلێمانی بەهەمان شێوە دەسەڵاتى داواتە قوتابخانەکان بۆ راگرتنى دەوام.
28/02/2024