محەمەد شیاع سودانى سەردانى موسڵ و شەنگال دەکات

محەمەد شیاع سودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق. فۆتۆ:AP

ئەمڕۆ دووشەممە 4ى ئازارى 2024، محەمەد شیاع سودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق، گەیشتە پارێزگاى نەینەوا، بڕیار وایە پاش شارى موسڵ سەردانى شەنگال بکات و لەگەڵ بەرپرسانى ناوچەکە کۆببێـتەوە.

پەیامنێرى کەناڵ8 لە شەنگال، رایگەیاند: سودانى گەیشتووەتە نەینەوا و لەلایەن عەبدولقادر دەخیل، پارێزگارى نەینەواوە پێشوازى لێکرا.

پەیامنێرى کەناڵ8 هەروەها گوتى"بڕیارە سودانى پاش شارى موسڵ سەردانى قەزاى شەنگال بکات. ئاماژەى بەوەشدا پێدەچێت سودانى لەگەڵ ئەندامانى ئەنجوومەنى پارێزگاى نەینەوا لە شەنگال کۆببێتەوە.

بەگوێرەى زانیارییەکانى پەیامنێرى کەناڵ8، ئەندامانى ئەنجوومەنى پارێزگاى نەینەوا بەرەو قەزاى شەنگال چوون و پێدەچێت سودانى کۆبوونەوە لەگەڵیان بباتە شەنگال.