بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێمی کوردستان بەفر و لێزمەباران زۆرینەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئاسمان به‌گشتی نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له‌گه‌ڵ كه‌مێك زیادبوونی خێرایی با و ئه‌گه‌ری نمه‌باران هه‌یه له‌سه‌ر ناوچه شاخاوییه سنوورییه‌كان، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری كه‌مێك به‌فربارینی هه‌یه له‌كاته‌كانی شه‌ودا.
راشیگەیاندووە، له سنووری باشووری پارێزگای كەركوك و ئیداره‌ی گه‌رمیانیش ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆزوخۆڵێكی كه‌می هه‌یه له‌دوای نیوه‌ڕۆوه.
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، سبه‌ی پێنجشه‌ممه ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له كاته‌كانی به‌یانیی زوودا، باران له‌سه‌ر زۆرینەی ناوچه‌كان ده‌بارێت، لەناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای دهۆكیش هەندێکات بارانبارین بە لێزمە دەبێت.