خەڵاتی ئۆلیڤیێر 2024، لە ڕۆژی یەکشەممە 14ی نیسانی 2024 لە هۆڵی ڕۆیاڵ ئەلبێرت ئەنجام دەدرێت، کە لەلایەن براوەی ئیمی و پاڵێوراوی ئۆلیڤەر هانا وادینگهام پێشکەش دەکرێت.
بە پێچەوانەی ساڵانی پێشووەوە، کە ناڕازی و بینەران هەبوو، دادوەران هەوڵیانداوە لە دیاریکردنی پاڵێوراوانی ئەمساڵدا جێگەی رەزامەندی بینەرن بن.
شانۆیی تۆپی پێی "Dear England" بۆ نۆ خەڵات پاڵێوراوە لەوانە جۆزێف فینس بۆ باشترین ئەکتەر، ویل کلۆس بۆ باشترین ئەکتەری ڕۆڵی پاڵپشت، جینا مەکی بۆ باشترین ئەکتەری ڕۆڵی پاڵپشت، ڕوپەرت گۆڵد بۆ باشترین دەرهێنەر و خەڵاتی The Londoner بۆ باشترین شانۆنامەی نوێ و چوار خەڵاتی دیکە.
خەڵاتی ئۆلیڤیێر لە ساڵی 1976 دامەزراوە وەک پێگەی جیهانی شانۆی لەندەن و بەناوبانگترین خەڵاتی شانۆیی بەریتانیایە.
بەشێك لە لیستی پاڵێوراوانی خەڵاتی ئۆلیڤیێر بۆ ئەمساڵ بەم چەشنەی خوارەوەیە:
باشترین دەرهێنەر
ستیڤن دالدری و جەستن مارتن، Stranger Things: The First Shadow
ڕوپەرت گۆڵد،Dear England
جەیمی لۆید،Sunset Boulevard
سام مێندێز،The Motive And The Cue
باشترین ئەکتەری کوڕ
جۆزێف فینێس، Dear England
مارک گاتیس، The Motive And The Cue
جەیمس نۆرتۆن، A Little Life
ئەندرۆ سکۆت،Vanya
دەیڤید تێنانت، Macbeth
باشترین ئەکتەری کچ
لۆرا دۆنێلی، The Hills Of California
سۆفی ئۆکۆنێدۆ، Medea
سارا جێسیکا پارکەر، Plaza Suite
شێریدان سمیس، Shirley Valentine
سارا سنوک، The Picture Of Dorian Gray
باشترین دیزاینی جلوبەرگ
بەنی کریستی و دیبۆرا ئەندرۆس، Guys & Dolls
ڕایان داوسن لایت، La Cage Aux Folles
هیو دورانت، Peter Pan
مارگ هۆروێڵ، The Picture of Dorian Gray