لە عێراق بەبۆنەى نەورۆزەوە پێنجشەممەى داهاتوو کرایە پشوو

وێنەیەکى ئەرشیفى ئاهەنگى نەورۆز. فۆتۆ: گوگڵ

حکومەتى عێراق رایگەیاند، رۆژى پێنجشەممەى داهاتوو بەبۆنەى نەورۆزەوە، لەسەرانسەرى عێراق پشوو دەبێت.

ئەمڕۆ شەممە 16ـى ئازارى 2024، ئەمیندارێتى گشتى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەى بەوەکرد، رۆژى پێنجشەممەى ئەم هەفتەیە، 21ـى ئازارى 2024، لەسەرجەم دامودەزگاکانى حکومەتى عێراق و ناوەندەکانى خوێندن لە بنەڕەتی تاوەکو زانکۆ و پەیمانگاکان، بە حکومى و ناحکومیشەوە پشووى فەرمى دەبێت.

بەگوێرەى ساڵنامەى حکومەتى هەرێمى کوردستان، رۆژانى 21 تاوەکو 23ـى ئازار، لە سەرجەم دامودەزگاکانى حکومەت و ناوەندەکانى خوێندن لە تەواوى هەرێمى کوردستان پشووى فەرمییە.