ئەمڕۆ 25 ساڵ بەسەر ژیانئاوایی هونەرمەندی موزیکژەن، موزیکدانەر و گۆرانیبێژ قادر دیلان تێدەپەڕێت، ئەو بە دیارترین پێشڕەوی نوێگەری لە موزیک و گۆرانی کوردی‌دا دادەنرێت، کە لە رۆژێکی وەکو ئەمڕۆدا و لە رێکەوتی 18ی ئاداری 1999، بە نەخۆشی کۆچی‌دوایی کردووە.
قادر دیلان کێیە؟
قادر دیلان، یه‌كێكه له‌موزیكژه‌نه هه‌ره‌دیاره‌كانى کورد لە سه‌ده‌ى رابردوودا، گه‌رچى ئه‌و سه‌رده‌مه‌ى تیایدا ژیاوە، سه‌رده‌مێكى ناهه‌موارى گه‌لى كورد بووه، بەڵام توانیویه‌تى به‌شێوه‌یه‌كى باش، موزیكى كوردى ئاوێته‌ى فۆڕمه موزیكییه باوه جیهانیه‌كانى ئه‌و سه‌رده‌مه‌بكات و ده‌ستى داهێنه‌رانه‌ى هه‌بێت، له بناغه‌دانانێكى زانستییانه بۆ موزیكى هاوچه‌رخى كوردی.
قادر دیلان، ناوى ته‌واوى قادر، كوڕى مه‌لا ئه‌حمه‌د دیلان، كوڕى مه‌لا قادرى شه‌وخوێنه، رێکەوتی 24ی ئازاری 1930، له‌گه‌ڕه‌كى گۆیژه‌ى شارى سلێمانى هاتووەته دونیاوه، باوكى قادر دیلان، یەکێک بووه له پیاوه ئاینییه ده‌نگخۆشه دیاره‌كانى شارى سلێمانى، دایكى ناوى فاتیمه حسێن حه‌مید بووه.
باوكی قادر دیلان، کە ده‌نگخۆشێكى دیارى شارى سلێمانى بووه، زه‌مینه خۆشکەربووە بۆ هه‌ردوو كوڕه‌كه‌ى (قادر دیلان و حه‌مه‌ساڵح دیلان)، كه رێگەى هونه‌ر بگرنە‌به‌ر و نازناوى دیلانیش هه‌ر له‌باوكیانه‌وه بۆیان ماوه‌ته‌وه.
قادر دیلان، قۆناغى سه‌ره‌تایى و دواناوه‌ندى له‌شارى سلێمانى ته‌واوكردووه، له‌ساڵى 1952، له‌كۆلێژى بازرگانى وه‌رده‌گیرێت، به‌ڵام به‌هۆكارى ده‌ستگیركردنى (حه‌مه‌ساڵح دیلان)ى برای، خوێندنه‌كه‌ى ته‌واو ناكات و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شارى سلێمانى، ساڵى 1954، به پلەی فه‌رمانبه‌ر له به‌ڕێوه‌به‌رایەتى ناوخۆى سلێمانى دامه‌زراوه.
له پایزى 1964، په‌یوه‌ندى خۆشه‌ویستى له‌گه‌ڵ كچه‌شۆخێكى چیكى به‌ناوى (ئاونا) ده‌به‌ستێت، ساڵى 1965، هاوسه‌رگیرىی له‌گه‌ڵ ده‌كات و كوڕێکیان به‌ناوى ئارام و كچێک به‌ناوى باربارا، كه خۆى به‌كورده بانگى كردووه، دەبێت.
ژیانى هونه‌رى
گه‌رچى به‌ته‌واوه‌تى ده‌ستپێكى هونه‌ریى قادر دیلان نه‌زانراوه، به‌ڵام خۆى ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، كه هه‌ر له ته‌مه‌نى هه‌رزه‌كارییه‌وه فێرى ژه‌نینى ئامێرى (شمشاڵ) بووە، ئه‌و خۆى سه‌ره‌تاى كاركردنى بۆ ئه‌و ڕۆژه ده‌گه‌ڕێنێـته‌وه، كه به‌ڕێوه‌به‌رى قوتابخانه‌كه‌یان بانگى كردووه‌و پێى گوتووه: "له‌شكره‌شڕه‌ى عوسمانلى چه‌ندین ساڵه، ژوورێكى قوتابخانه‌كه‌مانیان پڕكردووه له‌ئامێرى موزیكى و تاوەکو ئه‌مڕۆ ئه‌و ژووره‌داخراوه، وه‌ره كامه ئامێرت ده‌وێت بۆ خۆتى هه‌ڵبژێره"، ئه‌ویش ئامێرى كلارنێت له‌نێو ئه‌و ئامێرانه‌دا هه‌ڵبژاردووه.
دوا به‌دواى ئه‌وه، ره‌فیق چالاک له‌ده‌ستنووسێكیدا، كه سەبارەت بە هونه‌ر نووسیویەتى، ئاماژه به ناوى (قادر دیلان) ده‌كات، كه وه‌كو ژه‌نیارى ئامێرى (ته‌پڵ) و هه‌م شانۆكار له‌ساڵى 1964 دا له مه‌نه‌لۆجى گوڵى خوێناویدا وه‌كو ژه‌نیار به‌شداربووه.
قادر دیلان، ساڵى 1947، له خولى هاوینه‌ى فێربوونى موزیكى (دائیره‌ى مه‌عاریفى به‌غداد)دا به‌شداربووه، كه‌چه‌ند مامۆستایه‌كى عه‌ره‌ب له‌وانه (غانم حه‌داد، حه‌نا به‌تروس حه‌نا، جه‌میل به‌شیر....هتد)، سه‌رپه‌رشتى ئه‌م خوله‌یان بۆ ماوه‌ی مانگێک كردووه.
جگه له فێركردنى ئامێره موزیكییه‌كان، وانه تیۆرییه‌كانیان به‌شێوازى (نۆت) و زانستییانه، ئاشناى ئه‌و كۆمه‌ڵه لاوه به‌شداربووه‌ى ئه‌م خوله‌كردووه، له‌م خوله‌شدا جارێكى دیكه دیلان ئامێرى كلارنێت هه‌ڵده‌بژێرێت، ده‌بێته یه‌كێک له‌دیارترین فێرخوازانى ئه‌م خوله و له‌نێو یاداشتى هه‌ندێک له‌مامۆستاكاندا ئاماژه‌به‌ناوى كراوه. پاش ئاشنابوون به‌ئامێرى كلارنێت، ده‌ستیكردووه به‌فێربوونى ئامێرى (كه‌مان - ڤایۆلین)، به‌شێوه‌یه‌كى گشتى دیلان له‌ساڵانى 1947 به‌دواوه، له زۆرینه‌ى خۆشخوانى شارى سلێمانیدا به‌ژه‌نینى ئامێرى (ڤایۆلین) و (كلارنێت) له‌زۆرینه‌ى ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ى، كه له ماڵان و بۆنه تایبه‌تى و نیشتمانیه‌كاندا تۆماركراون به‌شداربووه، له‌وانه: به‌رهه‌مه‌كانى "حه‌مه‌ساڵح دیلان، ره‌فیق چالاک، مه‌حمود تۆفیق شلک، تایه‌ر تۆفیق، سێوه، شه‌ماڵ سائیب ... هتد".
دواتر له‌ساڵى 1953 – 1954، دواى ئه‌وه‌ى له‌به‌شى ئابوورى زانكۆى به‌غدا وه‌رده‌گیرێت، هاوكات له‌ئێستگه‌ى كوردى به‌غداد وه‌کو ژه‌نیارى ئامێرى كلارنێت كارده‌كات، لێره‌وه وێستگه‌ى كاركردنى هونه‌رى زیاتر روو له‌هه‌ڵكشان ده‌چێت، ده‌بێته یه‌كێک له‌ئه‌ندامانى تیپى موزیكى ئیزگه‌ى كوردى به‌غداد و هاوكات كارى (دابه‌شكردنى موزیک) بۆ زۆرێک له به‌رهه‌مه كوردییه‌كانى ئیزگه‌كه ده‌كات، دیلان له‌پاڵ ئه‌م كارانه‌یدا وه‌كو نووسه‌رى بوارى موزیک له‌رۆژنامه‌ى ژین ستونێكى ده‌رباره‌ى موزیک هه‌بووه، هه‌روه‌ها له گۆڤارى كوردستان زنجیره‌یەک نووسینى به‌ناوى (هونه‌رمه‌ندى مێژوو له‌یاد بیرنه‌چوو ده‌روێش عه‌بدوڵا، بابه‌ت و هونه‌رى ئه‌مڕۆى كورد، چه‌ند ئاوازێک له‌سلێمانیه‌وه).
ساڵى 1955، به‌فه‌رمى له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كى موزسیانى له‌وانه: (یولیه‌م یوحه‌نا، نه‌جاتى عه‌بده، ئومێد مه‌دحه‌د، به‌هجه‌ت ره‌ِشید، حاته‌م سه‌عید، قاله‌ى عه‌روس) تیپى موزیكى مه‌وله‌وی داده‌مه‌زرێنێت، هه‌رچه‌نده سه‌ره‌تا ویستویانه ناوى گروپه‌كه‌یان بنێن دیلان، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه خۆنه‌ویستبووه ئه‌و رازى نه‌بووه به بڕیاری هاوڕێكانى دواتر تیپه‌كه‌یان ناوناوه مه‌وله‌وى.
ساڵى 1958، كاتێک، كه‌مه‌لیک فه‌یسه‌ڵ سه‌ردانى شارى سلێمانى ده‌كات، دیلان به‌ژه‌نینى سرودى پاشایه‌تى پێشوازى لێده‌كات، له‌پاداشتى ئه‌وه مه‌لیک فه‌یسه‌ڵ (زه‌ماله‌ى خوێندنى موزیكى بۆ فه‌راهه‌مدەکات)، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا (دیلان) ئه‌م دیارییه ره‌تده‌كاته‌وه، دواتر به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌ندامى زۆر چالاكى حیزبى شیوعى عێراقى بووه، سێ (هه‌لى خوێندنى موزیک (زه‌ماله‌ى خوێندن)، له‌هه‌ر سێ وو‌ڵاتى (بولگاریا، چیكسلۆڤاكیا، هه‌نگاریا) بۆ رێكده‌خه‌ن، به‌ڵام ئه‌و چیكسلۆڤاكیا هه‌ڵده‌بژێرێت، له 24/6/1962دا رووده‌كاته وڵاتى چێكۆسلۆڤاكیا و له (پراگ)ى پایته‌خت نیشته‌جێده‌بێت و له‌رشته‌ى (موزیكدانان) و ئامێرى فلوت و پیانۆ، له كۆنسه‌رڤه‌توارى (كارلۆڤۆ) وه‌رده‌گیرێت، به‌هۆكارى ئه‌وه‌ى ئه‌و كات ته‌مه‌نى له‌سى ساڵ پتر بووه، وه‌كو خۆى ده‌ڵێت: "له‌و بڕوایه‌دا نه‌بووه تواناى ته‌واوكردنى خوێندنى موزیكى هه‌بێت، چونكه‌زۆرینه‌ى هاوڕێكانى ته‌مه‌نیان له18 ساڵ تێپه‌ڕى نه‌كردووه و هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى مناڵیانه‌وه له‌قوتابخانه‌ى موزیكدا بوون"، به‌ڵام سه‌ره‌نجام له‌ساڵى 1967، زۆر به‌سه‌ركه‌وتوویى و به‌پله‌ى زۆرباشه ده‌توانێت دبلۆما له موزیكدا به‌ده‌ست بهێنێت، دواتر له كۆنسه‌رڤاتواره‌كه‌ى خۆیدا، ده‌بێته لیژنه‌ى هه‌ڵسانگاندنى وه‌رگرتنى خوێندكارانى بیانى، به‌تایبه‌ت ئه‌و خوێندكارانه‌ى، كه له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاسته‌وه روویان له‌زانكۆكه‌یان كردووه.
پاش ته‌واوكردنى خوێندنه‌كه‌ى، له‌ئیزگه‌ى رادیۆى (پراگ) وه‌كو كارمه‌ند له‌به‌شى عه‌ره‌بى داده‌مه‌زرێت، ئه‌مه‌ش ده‌رگایه‌كى گه‌لێک باش ده‌بێت بۆ دیلان، چونكه ناودارترین موزسیانان روو له‌م ئیزگه‌یه ده‌كه‌ن و به‌تایبه‌ت تیپى ئۆركستراى كلاسیكى چیكۆسلۆڤاكى له‌وێ كاریان ده‌كرد، دواتر كارى موزیكدانان بۆ سێ فلیم ده‌كات و له‌گه‌ڵ ئه‌م ئۆركسترایه تۆماریان ده‌كات.
له‌ساڵى 1976 له‌ئیزگه‌ى پراگ به‌شێک له‌گۆرانییه‌كانى به‌ده‌نگى خۆى تۆمارده‌كات و بڵاویان ده‌كاته‌وه، كه‌ده‌توانم بڵێم، دیاترین كۆمه‌ڵه گۆرانى هاوچه‌رخى كوردییه، كه تائێستا له یاده‌وه‌رى خه‌ڵكدا ماوه‌ته‌وه. له‌هه‌مان ساڵدا بۆ ماوه‌ى دوومانگ به‌سه‌ردان بۆ شارى سلێمانى ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ساڵى 1998 تووشى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ى گه‌ده ده‌بێت و له‌وڵاتى چیک نه‌شته‌رگه‌رى بۆ ئه‌نجام ئه‌ده‌ن به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نابێت و له 18ـی ئازاری 1999 كۆچیدواىی ده‌كات، له22ـی ئازاری 1999، له‌گۆڕستانى (هۆشانسكا) له‌شارى (پراگ) به‌خاك ده‌سپێردرێت، له 22ی ئەیلوولی 2011، بۆ به‌جێهێنانى ئاواتى پێشمه‌رگى هونه‌رمه‌ند، له‌سه‌ر ئه‌ركى هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ته‌رمه‌كه‌ى ئه‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ شارى سلێمانى.
قادر دیلان لەو ماوەیەی له كوردستاندا ژیاوه خاوه‌نى ده‌یان ئاوازى كوردى ناوازه بووە، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێى نیگه‌رانییه، هه‌ندێک له‌ئاوازه‌كانى كه گوتراونه‌ته‌وه ئاماژه به ناوى نه‌كراوه.
به‌رهه‌مه‌كانی:
موزیكدانان بۆ یه‌ك فیلمى یۆنانى و دوو فیلمى عه‌ره‌بى، یه‌كێك له فیلمه عه‌ره‌بیه‌كانى به‌ناوى (شه‌وانى عامرییه - لیالى عامریه)، ده‌رهێنه‌ر (قاسم حول)، كاسێتێک له‌گه‌ڵ رزگار ره‌نجه‌ڕۆ دیارترین به‌رهه‌مى ئه‌م كاسێته (كه‌ى تۆمدیووه كه‌ى ده‌تناسم)، چه‌ندى گه‌ڕان له‌شاران، سیمفۆنیه، له‌گه‌ڵ تیپى سیمفۆنى ئۆپراى سیمتانا، سیمفۆنیاى مناڵانى و كاروان سه‌را، قه‌وانێكى موزیک له‌لایه‌ن تیپى رۆكى چیكى، كاسێتیكى موزیكى له‌لایه‌ن ئه‌كادیمیاى كوردى بۆى بڵاوكردۆته‌وه، قه‌وانێک له‌ساڵى 1976 گۆرانى (جوانى بیناو، باران بارانه) به‌ده‌نگى خۆى، لاوانه‌وه‌یه‌ک بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید سیمفۆنیایه‌كى بۆ گیانى بێكه‌س، هه‌ندێك به‌رهه‌مى بڵاونه‌كراوه وه‌کو: سرودى راچڵەكین و گوڵى خوێناوى و ده‌یان به‌رهه‌مى تر كه‌تا ئێستا نه‌بیستراون و بڵاونه‌بوونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه:
- توانا حەمە، مێژووى موزیك و گۆرانى له‌شارى سلێمانیدا له‌میرنشینى بابان تا 1960، ده‌ستنووس بڵاونه‌كراوه.
- قادر دیلان، گۆڤارى چل ئاواز، چاوپێكه‌وتن، سازدانى: كاكه‌سوور، ژماره: 22، هه‌ولێر، كانوونى دووه‌مى 2008
- هه‌ڵبه‌ست حه‌ساڵح دیلان (برازاى قادر دیلان)، چاوپێكه‌وتن، سازدانى: نورى، رادیۆى هاوپشتى، یوتوبورى، سوید، 16/5/2015