کەشناسى: لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بەفر دەبارێت

بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان رایگەیاند "پێشبینیدەکرێت ئەمشەو لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان بەفر ببارێت".

بەگوێرەى راگەیەندراوێکى بەڕێوەبەرایەتییەکە "لە ئەنجامی بەردەوامبوونى کاریگەرى هەردوو نزمە پاڵە پەستۆى دەریاى سوور و ناوەراست لەسەر هەرێمى کوردستان، پێشبینى دەکرێت ئەمشەو بارانبارین بەشێوەى نمە باران و مام ناوەند کە هەندێ جارهەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت".

دەشڵێت "هەروەها بەفریش لە ناوچە شاخاوییە سنوریەکان دەبارێت".

لە راگەیەندراوەکەدا پێشبینى بۆ رێژەى بارانبارین تاوەکو کاتژمێر 9ى بەیانى کراوە کە بەمجۆرە دەبێت:

هەولێر   9 - 15 ملم

سلێمانی  8 - 12 ملم

دهۆک    10 - 16 ملم

هەڵەبجە  10 - 15 ملم

راپەرین  12 - 16 ملم

گەرمیان  7 - 12 ملم

زاخۆ    10 - 15 ملم

سۆران  8 - 12 ملم