تابلۆیەکی گوستاڤ کلیمت دوای 100 ساڵ لە ونبوونی لە زیادکردنێکی ئاشکرادا دەفرۆشرێت

ماڵی ئێم کینسکی بۆ زیادکردنی ئاشکرای جیهانی لە ڤییەنا ئاشکرایکردوە، تابلۆیەکی گوستاڤ کلیمتی هونەرمەندی نەمساوی، کە بۆماوەی زیاتر لە سەدەیەک وونببوو، لە زیادکردنێکی ئاشكرادا لە مانگی نیسانی داهاتوودا نمایشدەکرێت.

گۆستاڤ کلیمت، لە دیارترین هونەرمەندەکانی بزوتنەوەی جوداخوازی سەرەتاکانی سەدەی بیستەمی ڤییەنایە، کلیمت ناوبانگێکی نێودەوڵەتی هەبوو بۆ وێناکردنێکی سۆزدارییانەی مێینە و گرنگیدان بە بابەتی جەستەی ژنان لە کارەکانیدا.

لە نێوان کارە بەناوبانگەکانیشیدا، وێنەی ژنە جوان و سەرنجڕاکێشەکانی ڤییەنای تێدا بوو، بەتایبەت ئەوانەی کە لە چینی بۆرژوازی و ئەرستۆکراسین.

دوای تێپەڕبوونی سەدەیەک، پسپۆڕان و هونەردۆستان لە هەموو شوێنێکی جیهاندا، چاوەڕوانیی نوێکردنەوەی ئەو شاکارەن کە لە ساڵی 1925 کێشراوە، لەگەڵ ئەو تێڕوانینانەی کە لە رێگەیەوە پێی دەگەن، دوای ئەوەی کە تابلۆکە بۆماوەیەکی درێژ لەلایەن کەرتی تایبەتەوە خاوەندارێتی کرا، ئێستا دووبارە دەرکەوتنەوەی هەلێکی دەگمەن دەڕەخسێنێت بۆ توێژینەوەکردن لەسەر داهێنانە وردەکانی کلیمت لە کۆتایی ژیانی هونەرییدا.

گوستاڤ کلیمت، نیگارکێشێکی نەمسایی و یەکێک لە دیارترین ئەندامانی بزوتنەوەی جوداخوازی ڤییەنا بووە، کلیمت بە تابلۆکانی و وێنەکانی و کارە هونەرییەکانی ناسراوە، بابەتی سەرەکیی کارەکانی کلیمت جەستەی مێینە بووە.