گوتەبێژى کۆمیسیۆن: دواخستنى هەڵبژاردن لە دەستى سەرۆکى هەرێمى کوردستانە

جومانە غەلاى، گوتەبێژى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق.
جومانە غەلاى، گوتەبێژى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق.

گوتەبێژى کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق بە کەناڵ8ى راگەیاند "هیچ داواکارییەکمان بۆ دواخستنى هەڵبژاردن بەدەست نەگەیشتووە و دواخستنى هەڵبژاردن لەدەستى سەرۆکى هەرێمى کوردستاندایە".

جومانە غەلاى، گوتەبێژى کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق بە کەناڵ8ى گوت "کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکان بەردەوامە لە ئامادەکارییەکانى بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان".

گوتیشى "وەرگرتنى ناوى بەربژێر و لیستەکان کۆتاییهاتووە و رێگە بە تۆمارکردنى ناوى نوێ و کشانەوەى بەربژێر و هاوپەیمانییەکان نادرێت".

جومانە غەلاى روونیکردەوە "حەوتى نیسان تیروپشک بۆ پێدانى ژمارە بە بەربژێر و هاوپەیمانییەکان دەکەین و ژمارەى لیست و بەربژێرەکان لە ژمارە 101ەوە دەستپێدەکات".

گوتیشى "173 ناوەندى تۆمارکردنى کارتى دەنگدانمان کردووەتەوە" داواشى لە دەنگدەران کرد بچن کارتەکانیان وەربگرنەوە".

جەختیشیکردەوە، هیچ داواکارییەکیان بۆ دواخستنى هەڵبژاردن بەدەست نەگەیشتووە و "دواخستنى هەڵبژاردن لەدەستى سەرۆکى هەرێمى کوردستاندایە".