کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق تیروپشک بۆ ژمارەی بەربژێر و لیستەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات.
بە گوێرەى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق 69 لیست بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراون و 10 پارت و دوو هاوپەیمانى و 57 بەربژێرى سەربەخۆ ناویان بۆ بەشداریى هەڵبژاردنەکان تۆمارکردووە.
-لە تیروپشکەکەدا، هاوپەیمانى نیشتمانى ژمارە 162ى پێدرا.
- رەوتى هەڵوێست ژمارە 161ى پێدرا.
- یەکێتى نیشتمانیى کوردستان ژمارە 129ى پێدرا.
- هاوپەیمانى هەرێمى کوردستان ژمارە 133ى پێدرا.
- بەرەى گەل ژمارە 169ى پێدرا.
- هاوپەیمانى سەردەم ژمارە 164ى پێدرا.
- بزووتنەوەى ئیسلامى کوردستان ژمارە 123ى پێدرا.
- نەوەی نوێ ژمارە 157ی پێدرا.
- یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ژمارە 148ی پێدرا.
- بەرەى تورکمانى عێراقى ژمارە 149ى پێدرا.
- بزووتنەوەی گۆڕان ژمارە 114ی پێدرا.
- کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ژمارە 147ی پێدرا.