ئەپە نوێکەی تیکتۆک ناوی تیکتۆک نەوتس دەبێت

بەکارهێنەرێکی تیکتۆک فۆتۆ: گووگڵ
بەکارهێنەرێکی تیکتۆک فۆتۆ: گووگڵ

پێشبینیدەکرێت ئەپڵیکەیشنە نوێکەی تیکتۆک کە بە رکابەری ئینستاگرام دادەنرێت و تایبەتە بە بڵاوکردنەوەی وێنە، ناوی تیکتۆک نەوتس بێت.

لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا، بەکارهێنەرانی تیکتۆک، ئاگادارکردنەوەیەکیان پێگەیشتووە کە کۆمپانیاکە بەمزووانە ئەپێک بڵاودەکاتەوە تەنیا بۆ پۆستکردنی وێنە، تیکتۆک بەشێوەیەکی فەرمی پشتڕاستیکردووەتەوە. سەرقاڵی پەرەپێدانی ئەپڵیکەیشنێکی دیکەیە.

تیکتۆک و مێتا بە توندی رکابەری پەرەپێدانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیان دەکەن، لە کاتێکدا ئەپەکەی بایتدانس خۆی ئامادەدەکات بۆ بڵاوکردنەوەی ئەپێکی هاوشێوەی ئینستاگرام تایبەت بە پۆستکردنی وێنە، مێتاش هاوشێوەی تیکتۆک ڤیدیۆی ستوونی بۆ فەیسبوک زیادکرد.

راگەیاندنی ئەپڵیکەیشنە نوێکە لەکاتێکدایە تیکتۆک لە چەندین وڵات سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمارکراوە و لە چەندانی دیکەش قەدەغەکراوە، بەو پێیەی ژمارەیەک لە وڵاتانی بە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی خۆیان دایدەنێن.