"شاجوانیی ژیریی دەستکرد" هەڵدەبژێردرێت

یەکەم کێبڕکێی هەڵبژاردنی شاجوانیی ژیریی دەستکرد رێکدەخرێت، کە لەلایەن کۆمەڵێک لە کەسایەتیی دیاری ئەو بوارەوە سەرپەرشتی دەکرێت.

کۆمپانیای "Fanvue" ئاشكرایکردووە، کێبڕکێکە چەند یاسایەکی دیاری کراوی دەبێت، هەروەها تەرکیز دەخرێتە سەر پێوەرەکانیی جوانیی، کاریگەریی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، هەروەها چۆنییەتی بەکارهێنانی ئامرازەکانیی ژیریی دەستکرد لەلایەن دیزاینەرەکانەوە.

وێڵ مۆناج دامەزرێنەری Fanvue دەڵێت، ئەم کێبڕکێیە وەک ئۆسکارە بۆ بەهرەمەندەکانیی بواری ژیریی دەستکرد، چونکە دەبێت کێبڕکێکاران وێنەی ژنێک نیشان بدەن کە بە ژیریی دەستکرد دروستکرابێت.

لەم رێگەیەشەوە، رۆڵی ژیریی دەستکرد لە چەندین بواری جیاوازدا نیشاندەدرێت، لەوانەش پێشبینی کردنیی رووداوەکان، کە ئەمە زیاتر سەرنج دەخاتە سەر گرنگیی ژیریی دەستکرد بۆ باشترکردنی کوالیتی ژیانی مرۆڤ.

واچاوەڕوان دەکرێت، دوای ئەوە بەشداربووان وەڵامیی چەند پرسیارێک بدەنەوە، کە بەمەبەستیی زانینی ئاستی پێشبینییەکانیان بۆ بردنی جیهان بەرەو شوێنێکی باشتر، هەروەها وەڵامدانەوەی چەند پرسیارێک لەبارەی ئەو ژیریی دەستکردەی بۆ دروستکردنی وێنەی ژنەکان بەکارهاتوون.

براوەی کێبڕکێکە کە مانگی ئایاری ئەمساڵ لە رێگەی ئاهەنگێکی ئۆنلاینەوە دیاریدەکرێت، دەبێتە براوەی خەڵاتە گەورەکە کە بەهاکەی 5000 دۆلاری کاشە، لەگەڵ پرۆگرامێک کەبەهاکەی 3000 دۆلارە.

Fanvue ئامانجیی لە رێکخستنیی ئەم رووداوە دەگمەنە ئەوەیە جوانیی، تەکنەلۆجیا و داهێنان بەیەکەوە کۆبکرێتەوە.