لێدوانێکی بەپەلە لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە لەبارەی ناردنی پارەی مووچەی مانگی نیسان

فۆتۆ: حەمە سوور- کەناڵ8

ماوەی چوار رۆژە دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان لە عێراق دەستیپێکردووە، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت: تاوەکو ئێستا هیچ وادەیەک بۆ ناردنی پارەی مووچەی مانگی نیسان بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دیارینەکراوە.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق بۆ کەناڵ8: تاوەکو ئەمڕۆ پێنجشەممە، 25ـی نیسانی 2024،  وەزارەتی دارایی عێراق هیچ نووسراوێکی بۆ پارەدارکردنی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان نەکردووە بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.