مەلەکردن چۆن یارمەتیی منداڵانی ئۆتیزم دەدات؟

توێژەرانی سەنتەری پزیشکی وێکسنەر و کۆلێجی پزیشکیی گشتی لە ویلایەتی ئۆهایۆی ئەمریکا، سەرقاڵی توێژینەوە و لێکۆڵینەوەن سەبارەت بە سوودەکانی فێربوونی مەلەکردن لە منداڵانی ئۆتیزمدا. پسپۆڕان دەڵێن فێربوونی مەلەکردن بە شێوازێکی سەلامەت زۆر گرنگە بۆ ئەو منداڵانەی ئۆتیزمیان هەیە چونکە یەکێک لە سەرەکیترین هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەم منداڵانە خنکانە لە ناو ئاودا.
توانا و شێوازی فێربوون لەو منداڵانەی کە ئۆتیزمیان هەیە زۆر جیاوازە بەراورد بەو منداڵانەی تەندروستن، بۆ دۆزینەوەی شێوازی فێرکردنی منداڵەکان،  زانیاری لە چارەسەرکارە پیشەییەکان وەرگیرا بەوپێیەی ئەوان لە شێواز و توانای فێربوونی ئەم منداڵانەدا شارەزان.
ئەنجامە سەرەتاییەکانی تاقیکردنەوەکان دەریانخستووە، وانە تایبەتەکانی فێرکاری مەلەکردن بۆ ئەم منداڵانە تەنیا توانای مەلەکردن باشتر ناکەن یان لە مەترسیی خنکان نایانپارێزن بەڵکو توانای فیزیکی، رەفتاری و کۆمەڵایەتیشیان باشتردەکاتئەمە جگە لە دڵخۆشکردنی خێزانی منداڵەکان بەوەی کە دەتوانن منداڵەکانیان ببەن بۆ مەلەوانگەی گشتی، چالاکییە تایبەتەکان و گەشتکردن

ئۆتیزم، پەشێوییەکە تێیدا کەسانی تووشبوو گرفتیان لە پەیوەندیکردن لەگەڵ چواردەوریاندا بۆ دروست دەبێت. ئەم پەشێوییە بە (شەبەنگی ئۆتیزم)یش ناودەبرێت، لەبەرئەوەی نەخۆشییەکە پلەی جیاوازی هەیە. ئۆتیزم لە تەمەنی دوو بۆ سێ ساڵیدا هەستی پێدەکرێت، لەبەر ئەوەی لەم کاتەدایە منداڵ پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی تێدا گەشەدەکات.