ئاگادارییەکی بەپەلە لەبارەی کەشوهەوای چەند رۆژی داهاتووی هەرێمی کوردستانەوە

دیمەنی شەقامێکی هەولێر لەکاتی بارانباریندا. فۆتۆ: AA

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئاگادارییەکی بەپەلەدا داوا دەکات هاونیشتمانییان خۆیان و بەرژەوەندییەکانیان لە نزیکی سەرچاوەکانی ئاو دووربخەنەوە.

وەزارەتەکە لە ئاگادارییەکی بەپەلەدا دەڵێت "بەهۆی پێشبینی بۆ هاتنی شەپۆلێکی بارانبارینی توند هەفتەی داهاتوو بەتایبەتی رۆژی چوارشەممە".

وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان دەڵێت "پێشبینی زیادبوونی دراماتیکی سەرچاوەکانی ئاو دەکەین لە هەرێمی کوردستان، بەو هۆیەوە داوا لە هاونیشتمانییان دەکەین خۆیان و بەرژەوەندییەکانیان لە نزیکی سەرچاوەکانی ئاو دووربخەنەوە و کاری پێویست بکەن بۆ پاراستنی بەرهەم و کێڵگەکانیان".

لە ئاگادارییەکەدا دەشڵێت "لە نوێبوونەوەی وێنە ئاسمانییەکان ئاگادارتان دەکەینەوە".