ژیریی دەستکرد یارمەتیی تووشبووانی شەکرە دەدات باشتر بخەون

ژیریی دەستکرد رۆڵێکی گرنگی لە پزیشکیدا دەبێت
ژیریی دەستکرد رۆڵێکی گرنگی لە پزیشکیدا دەبێت

گەورە کۆمپانیایەکی سویسڕی بواری دەرمان رایگەیاند کە بە یارمەتیی ژیریی دەستکرد ئامێرێکیان پەرەپێداوە کە دەتوانێت یارمەتیی تووشبووانی شەکرە بدات پێشبینیی دابەزینی شەکری خوێنیان بکەن.

تووشبووانی شەکرە، رێژەی خوێن لە جەستەیاندا بەرزە، بەڵام کاتێک دەرمانەکانی دابەزاندنی شەکری خوێن بەکاردەهێنن، لەوانەیە تووشی نزمیی لەڕادەبەدەری رێژەی شەکری خوێن ببن، کە ئەمەش حاڵەتێکی مەترسیدارە.

ئامێرەکەی کۆمپانیا سویسڕییەکە بەجۆرێکە کە پەیوەست دەکرێت بە جەستەی چارەخوازەکەوە و هەموو پێنج خولەک جارێک، بەشێوازێکی ئوتۆماتیکی رێژەی شەکر لە خوێنی کەسەکە دەپێوێت، دواتر لەڕێگەی سیستمێکی ژیریی دەستکردەوە ئەو داتایانە شیدەکاتەوە کە کۆیکردوونەتەوە و هەوڵدەدات پێشبینیی ئەوە بکات کە رێژەی شەکری خوێنی چارەخوازەکە لە نیو کاتژمێری داهاتوودا، هەروەها لە دوو کاتژمێری داهاتوودا چەند دەبێت. دواتریش هەموو زانیارییەکان دەنێرێت بۆ بەرنامەیەک کە دەتوانرێت بۆ سەر مۆبایلی چارەخوازەکە داببەزێنرێت

گرنگیی ئامێرەکە لەوە دایە کە بەرلەوەی دۆخی چارەخوازەکە بگات بە ئاستێک کە پێویستی بە چارەسەری دەستبەجێ ببێت، ئاگاداری دەکاتەوە تاوەکو هەنگاوی پێویست بگیرێتەبەر.

پسپۆڕان، رۆژ بە رۆژ زیاتر ژیریی دەستکرد دەخەنە خزمەتی بواری پزیشکییەوە و پێشتریش سیستمەکانی وەکو چات جی پی تی و جێمنای دەریاخستووە کە دەتوانن لە بڕینی تاقیکردنەوە پزیشکییەکان، پێش خوێندکارانی پزیشکی و  تەنانەت پزیشکانیش بدەنەوە