خشتەی پشووەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان: هەفتەی داهاتوو دوو رۆژ پشووی فەرمییە
گەرمیان مەحمود 11/07/2024
بەگوێرەی خشتەی پشووەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەفتەی داهاتوو لەدامودەزگا حکومییەکان دوو رۆژ پشووی فەرمییە.
بەگوێرەی خشتەی پشووەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی یەکشەممە 14ـی 2024 تەمووز، بەبۆنەی دامەزراندنی کۆماری عێراق لە دامودەزگا حکومییەکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە.
هەر بە گوێرەی خشتەکە، رۆژی سێشەممە 16ـی تەمووز بەبۆنەی رۆژی عاشوورا لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژژمێری تایبەت بەخۆی هەیە کە رۆژە پشووەکان و رۆژانی بۆنە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستانی دیاریکردووە و لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە پەسەندکراوە.
گەرمیان مەحمود
11/07/2024