راپۆرتێک: چین لە ژیریی دەستکردی بەرهەمهێن پێشەنگە

راپۆرتێکی ئاژانسێکی نەتەوه یەکگرتووه کان بۆ خاوەندارێتی بیرۆکە ئاشکرایدەکات، چین زۆر پێش وڵاتانی دیکەیە لە داهێنانەکانی ژیریی دەستکردی بەرهەمهێن و داهێنانەکانی شەش ئەوەندەی ئەمریکایە.

ژیریی دەستکردی بەرهەمهێن، توانای بەرهەمێنانی تێکست، وێنە، دەنگ و ڤیدیۆی هەیە، رێکخراوی "جیهانی خاوەندارێتی رۆشنبیری" کە سەرپەرشتی سیستمێک دەکات بۆ وڵاتان، بۆ بەشداریکردن لە ناسینەوەی داھێنانەکانیان، زیاتر لە 50 هەزار داواکاری داهێناننامەی ژیریی دەستکردی بەرهەمهێنی لە 10 ساڵی رابردوودا تۆمارکردووە.

چارەکێکی ئەو ژمارەیە بەتەنیا لەساڵی 2023دا تۆمارکراوە و بەگوێرەی راپۆرتەکە، زیاتر لە 38 هەزار داهێناننامەی ژیریی دەستکردی بەرهەمهێن لەلایەن چینەوە لە ساڵانی 2014 بۆ 2023 پڕکراوەتەوە، لە بەرامبەردا ئەمریکا هەر لەو ماوەیەدا، تەنیا 6 هەزار و 276 داهێناننامەی پڕکردووەتەوە.

کۆریای باشوور و ژاپۆن و هیندستان لە پلەی سێیەم و چوارەم و پێنجەمدان، هیندستانیش یەکێکە لەو وڵاتانەی بە خێراترین رێژە لە بواری ژیریی دەستکرددا گەشەدەکات.