راپرسییەک: بەشێک لە بەکارهێنەران واهەستدەکەن ژیریی دەستکرد وەک مرۆڤ هەست و سۆزی هەیە
توێژینەوەیەکی کە لەلایەن توێژەرانی زانکۆی واتەرو لە ئەمریکا ئەنجامدراوە، تێڕوانینێکی هەڵەی بەرچاوی لەنێو بەکارهێنەرانی ChatGPT سەبارەت بە تواناکانی ژیریی دەستکرد ئاشکرا کردووە.
لە راپرسییەکەدا کە ٣٠٠ بەشداربووی ئەمریکیی لەخۆگرتبوو، دەرکەوتووە کە نزیکەی دوو لەسێی بەشداربووان پێیانوایە ChatGPTهۆشیارە و دەتوانێت هاوشێوەی مرۆڤ هەست و سۆز ئەزموون بکات، سەرەڕای کۆدەنگییەکی بەرفراوان لەنێوان شارەزایاندا لەسەر ئەوەی ژیریی دەستکرد لە ئێستادا هۆشیاریی نییە. پسپۆڕان ئاشکرایان کردووە، ئەو کەسانەی بە شێوەیەکی بەردەوام چاتبۆتەکە بەکاردەهێنن زیاتر ئەگەری ئەوەیان هەیە کە هاوشێوەی مرۆڤێک مامەڵە لەگەل ژیریی دەستکرد بکەن.
توێژینەوەکە لە گۆڤاری (زانستی دەمارەکانی هۆشیاری) بڵاوکراوەتەوە، پێشنیاری ئەوە دەکات کە کارکردن بە ژیریی دەستکرد دەتوانێت وا لە بەکارهێنەر بکات بڕوای وابێت ژیریی دەستکرد وەک مرۆڤ هەست و سۆزی هەیە.
پسپۆڕان دەڵێن ئەم دیاردەیە پرسیاری ڕەخنەگرانە سەبارەت بە کاریگەرییە ئەخلاقییەکانی پەرەپێدان و ڕێکخستنی ژیریی دەستکرد دەوروژێنێت و جەخت لەوە دەکەنەوە بوونی هۆشیاری لەسەر ژیریی دەستکرد گرنگە بۆ دروستکردنی سیستەمێکی سەلامەت و بەرپرسیارانە، کە نەبێتە هۆی چەواشەکردنی هەستەکانی مرۆڤ.
16/07/2024