تۆیۆتا هۆشداری دەداتە خاوەن پێشانگە بازرگانییەکان

لۆگۆی کۆمپانیای تۆیۆتا. فۆتۆ: AP

کۆمپانیای تۆیۆتا هۆشدارییەکی گرنگی ئاڕاستەی ئەو پێشانگە بازرگانیانە كرد كە دروشمی تۆیۆتا بەکاردەهێنن و داوادەکات چیدیکە بەبێ مۆڵەت درووشمی کۆمپانیاکە بەکارنەهێنن.

لە هۆشدارییەکەدا ئەوەش هاتووە، "هەر پێشانگەیەک درووشمەکانی (تۆیۆتا، لێگزس و هینۆ) بەکاردەهێنن، پێویستە مۆڵەتی تۆیۆتا لەعێراق وەربگرن، بە پێچەوانەوە خۆیان رووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەکەنەوە".

هاوکات کۆمپانیای تۆیۆتا لە عێراق، ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە لەماوەی 15 رۆژدا پێشانگەکان ئەو سەرپێچییانە لابەرن، بەپێچەوانەوە بەگوێرەی یاسا بۆ پاراستنی مافی بەکاربەر، مامەڵە لەگەڵ ئەو کەس و لایەنانەدا دەکرێت.