ئاگرێکی گەورە لە چیای تاڤەڕەش لە پارێزگای دهۆک کەوتەوە
ئاگرێكی گەورە لە چیای تاڤەڕەش لە پارێزگای دهۆك كەوتووەتەوە و بەرگریی شارستانیی دهۆك ئاشكرایكرد، رووبەرێكی زۆری دارستان و پووش و پاوان سووتاوە و نزیكبوونەتەوە لە كۆنترۆڵكردنی.
لەبارەی ئاگرەكەوە، بێوار عەبدولعەزیز، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆک بە کەناڵ8ـی راگەیاند، لە کاتژمێر 6:00ـی ئێوارەوە لە چیای تاڤەڕەش ئاگر کەوتووەتەوە.
گوتیشی، بەهۆی ئاگرەکەوە رووبەرێکی زۆری دارستان و پوش و پاوان سووتاوە و هێشتا ئاگرەکە کۆنترۆڵ نەکراوە.
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆک، لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا ئاماژەی بەوەكرد، تیمەکانیان نزیکبوونەتەوە لە کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە.
هاوكات، رەمەزان سیاری، بەرپرسی فریاکەوتنی ژینگەی دهۆک بە کەنال8ـی گوت، ئەمڕۆ ئاگر لە چیای تاڤەڕەشی پارێزگای دهۆک کەوتەوە و ژمارەیەک داربەڕوو و پووش و پاوان سووتاون.
گوتیشی، تیمەکانی ئەوان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و ئاگرەكە بەرەو كۆنترۆڵكردنە.
30/07/2024