ئاگر لە چیاى ئەزمەڕ لە سلێمانى کەوتەوە
ئارام قەرەداغی 31/07/2024
پەیامنێرى کەناڵ8 رایگەیاند "دوانیوەرۆى ئەمرۆ ئاگر لە چیاى ئەزمەڕى سلێمانى کەوتەوە و تیمەکانى ئاگرکوژێنەوە ئاگرەکەیان کۆنترۆڵکرد و ژمارەیەک رەز و باخى هاونیشتیمانیان سوتان".
ئاوات محەمەد، قائیمقامى سلێمانى بە کەناڵ8ـى راگەیاند، "لێکۆڵینەوە لە هۆکارى کەوتنەوەى ئاگرەکانى شاخى گۆیژە و ئەزمەڕ بەردەوامە و تیمەکان سەرقاڵى لێکۆڵینەوەن لە هۆکارى کەوتنەوەى ئاگرەکان".
ئاوات محەمەد گوتیشى، "تیمەکانى بەرگریى شارستانى و فرۆکەوانى سەرقاڵى کۆنترۆڵکردنى ئاگرەکەن و ژمارەیەک رەزو باخى هاوڵاتیان سوتاوە".
ناوبراو باسیلەوەشکرد، کەوتنەوەى ئاگرەکان خەریکە دەبێتە دیاردە و لەم هەفتەیەدا چەند جارێک ئاگر لە سنورى شاخەکانى گۆیژە و ئەزمەڕ کەوتووەتەوە.
ئارام قەرەداغی
31/07/2024