هەواڵگریی ئیسرائیل رێنمایی بەپەلەی دەرکرد
گەرمیان مەحمود 04/08/2024
میدیای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، سیستمی بەرگریی ئاسمانی و ئاسایشی وڵاتەکە بۆ بەرزترین ئاست بەرزکرایەوە و رێنمایی بەپەلە دەرکراوە.
کەناڵی 13ـی ئیسرائیل دەڵێت: هەواڵگری ئیسرائیل رێنمایی بەپەلەی دەرکردووە و سیستمی بەرگریی ئاسمانی و ئاسایشی وڵاتەکە بۆ بەرزترین ئاست بەرزکرایەوە.
میدیاکە ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرکردایەتیی ئیسرائیل پەیوەندی بە هاوپەیمانەکانییەوە کردووە بۆ هەماهەنگی وەڵامدانەوەی هەر مەترسییەک.
باسی لەوەشکردووە، بە گوێرەی زانیارییە ئەمنییەکان هێشتا ئێران بڕیاری لە جۆر و کاتی هێرشەکەی نەداوە.
گەرمیان مەحمود
04/08/2024