ئێنڤیدیا بەرهەمهێنانی ژمارەیەک چیپی ژیریی دەستکرد دوادەخات
بەهۆی بوونی کێشە لە دیزایندا، بەرهەمهێنانی چیپی ژیریی دەستکردی کۆمپانیای ئێنڤیدیا بۆ ماوەیەک دوادەکەوێت، بەمەش کاریگەری لەسەر کۆمپانیا گەورەکانی بواری تەکنەلۆجیا دروستدەکات.
بەگوێرەی راپۆرتێکی ماڵپەڕی زە ئیفۆرمەیشن، کۆمپنایای ئێنڤیدیا رایگەیاندووە، دروستکردنی زنجیرەی چیپە پێشکەوتوەکانی بە ناوی (بلاکوێڵ) کە لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا رایگەیاند، بۆ چەند مانگێک دوادەکەوێت.
دواکەوتنی بەرهەمهێنانی چیپی ژیریی دەستکردی ئێنڤیدا راستەوخۆ کاریگەری لەسەر کۆمپانیا گەورەکانی وەکو ( مێتا، گوگڵ، ئەلفابێت و مایکرۆسۆفت) دەبێت، کە بە بەهای دەیان ملیار دۆلار داواکاریان بۆ ئەو چیپانەی ئێنڤیدیا کردووە.
بەگوێرەی هەواڵەکە، کۆمپانیاى ناوبراو، هەفتەی رابردوو، مایکرۆسۆفت و کۆمپانیاکانی دیکەی ئاگادارکردووەتەوە لە دواخستنی بەرهەمهێنانی پێشکەتووترین چیپەکانی ژیریی دەستکرد لە زنجیرەی بلاکوێل. تاوەکو ئێستاش هیچ یەکێک لە کۆمپانیاکان ئامادەنین روونکردنەوە لەسەر بابەتەکە بدەن.
07/08/2024