مانگرتنی کرێکارانی ئۆتۆمبێل بەردەوامە

13 هەزار کرێکاری ئۆتۆمبێل وازیان لە کارەکانیان هێنا.
13 هەزار کرێکاری ئۆتۆمبێل وازیان لە کارەکانیان هێنا.

مانگرتنی سەندیکای کرێکارانی ئۆتۆمبێلی ئەمریکا، دژی سێ کۆمپانیا بۆ سێیەم رۆژ بەردەوامە و تاوەکو ئێستاش چارەسەر نەکراوە.

شان فەین، سەرۆکی یەکێتیی کرێکارانی ئۆتۆمبێل لەئەمریکا ڕایگەیاند:" ئەگەر داواکارییەکانیان جێبەجێنەکرێت، مانگرتنەکە بەردەوامدەبێت".

ئەمە لەکاتێکدایە 12 هەزار و 700 کرێکار لەکۆی 150 هەزار کرێکار کە نوێنەرایەتیی یەکێتیی کرێکاران دەکەن بەشداریی مانگرتنەکە دەکەن، تەنیا لەیەکەم رۆژی مانگرتنەکەدا، لەسێ کارگە، کە خاوەندارێتیی کۆمپانیای جەنەڕاڵ مۆتۆرز، فۆرد و ستێلانتیس دەکەن، 13 هەزار کرێکاری ئۆتۆمبێل وازیان لەکارەکانیان هێنا.

شان فەین راشیگەیاند:" جی ئێم فۆرد و ستێلانتیس، هیچ بیانوویەکیان نییە بۆ زیادکردنی مووچەی کرێکاران، بەهۆی ئەو قازانجە زۆرەی لەم ساڵانەی دواییدا بەدەستیانهێناوە، ئاماژەی بەوەشدا ئەگەر کێشەکانیان چارەسەر نەکەن، ئەوا مانگرتنەکە فراوانتر دەکەن".

داواکارییەکانی یەکێتییەکە بریتییە لەزیادکردنی مووچە بەڕێژەی %40 بۆ چوار ساڵی داهاتوو، کە ئێستا 32 دۆلارە لەکاتژمێرێکدا، لەگەڵ کەمکردنەوەی جیاوازیی نێوان کرێکارانی خاوەن ئەزموون.

کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێلیش لەئێستادا دەتوانن رێژەی 20%ی مووچەی کرێکاران زیاد بکەن.