پرۆکریەیت ژیریی دەستکرد لە ئەپەکەیدا رەتدەکاتەوە
پرۆکریەیت ئەپڵیکەیشنی وێنەکێشانی ئایپاد، تایبەتەمەندی ژیریی دەستکرد بۆ ئەپڵیکەشنەکەی زیاد ناکات.
پێچەوانەی زۆرینەی کۆمپانیاکانی هونەری دیجیتاڵی کە ئێستا تایبەتمەندی ژیریی دەستکرد بۆ بەرنامەکانیان زیاد دەکەن، Procreate ئامادە نییە AI تێکەڵ بە بەرنامەکەی بکات و دەڵێت، پێویستە مرۆڤ پشت بە توانای خۆی ببەستێت بۆ داهێنان.
کۆمپانیاکە، بۆچوونی وایە، ژیریی دەستکرد جەوهەری کاری داهێنەرانە تێکدەدات و توانای مرۆڤ بۆ ئەنجامدانی کاری هونەری و داهێنان کەمدەکاتەوە، ئەمەش وادەکات داهێنانەکان کەمتر مانادارببن. ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوان دان بە تواناکانی فێربوونی ئامێردا دەنێن، بەڵام ئاراستەی ئێستای ژیریی دەستکردی بەرهەمهێن رەت دەکەنەوە.
جەیمس کودا، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای پرۆکریەیت، لە ڤیدیۆیەکدا لە پلاتفۆڕمی ئێکس، وەک پاڵپشتییەک بۆ بریاری کۆمپانیاکە جەختی لەوەکردەوە، ئامرازەکانی ناو ئەپڵیکەیشنی پرۆکریەیت بۆ بەکارهێنانی تواناکانی مرۆڤە.
لە کاتێکدا نیگەرانییەکان سەبارەت بە رۆڵی ژیریی دەستکرد لە هونەری دیجیتاڵیدا بەردەوام لە زیادبووندایە، ئەم هەڵوێستەی کۆمپانیاکە لەلایەن زۆرێک لە هونەرمەندەکانی دیجیتاڵییەوە پێشوازییەکی زۆری لێکرا.
21/08/2024