ژیریی دەستکرد بۆ پشکنینی تەندروستی ئاژەڵانی ماڵی بەکاردەهێنرێت

چاودێرانی ئاژەڵە ماڵییەکان لە کۆریای باشوور، ژیریی دەستکرد بۆ پشکنینی تەندروستی ئاژەڵان بەکاردەهێنن.

پزیشکانی ڤێتەرنەری لە کۆریای باشوور، سود لە سیستمێکی نوێی ژیریی دەستکرد وەردەگرن بە ناوی (ئێکس کالیبەر) X Caliber کە یارمەتییان دەدات لە شیکردنەوەی تیشکی ئێکسی ئاژەڵەکە و دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکەی.

سیستمی تەکنەلۆجی (ئێکس کایبەر) لەلایەن کۆمپانیای SK Telecom (ئێس کەی تێلیکۆم)ەوە پەرەی پێدراوە، کە لە توانایدایە تەنیا لە ماوەی 15 چرکەدا ئەنجامەکانی دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکە بەوردی لە ٪86 دیاریبکات. ئەمەش وایکردووە کارى پزیشکانی ڤێتەنەری ئاسان بکات.

کۆمپانیای (ئێس کەی تێلیکۆم) رایگەیاندووە، لە ئێستادا سیستمی (ئێکس کایبەر) لەلایەن وڵاتانی ئەمریکا و ئوسترالیا و بەشێک لە باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا بەکاردەهێنرێت، بەردەوام کار بۆ بەهێزکردن و بەرەوپێشبردنی سیستمەکەی بە ژیریی دەستکرد دەکات.