هەژموونی وڵاتان لە دروستکردن و بەکارهێنانی ئەپڵیکەیشنەکاندا
سنوور عوسمان 27/08/2024
لە جیهاندا چەندین ئەپلیکەیشن و تۆڕی کۆمەڵایەتیی جیاواز هەن کە تایبەتن بە پەیوەندیکردن. هەندێک لەم ئەپلیکەیشن و تۆڕانە توانیویانە ناوبانگێکی زۆر پەیدا بکەن و لەسەر ئاستی جیهان بەکارهێنەرێکى زۆریان هەبێـت، بەڵام بەهۆى سیاسیەتى کارکردنیان لەلایەک، یاسا و سیاسەتى بەشێک لە وڵاتانى جیهان لە لایەکى دیکەوە، بەشێک لەم ئەپانە قەدەغەکراون. بەشێکی دیکەی ئەم ئەپڵیکەیشنانەش بەتەنیا لەو وڵاتە بەناوبانگن کە تیایدا دروستکراون و نەیانتوانیوە لەسەر ئاستى جیهان بەکارهێنەر بۆ خۆیان کۆبکەنەوە.
لەم گرافیکەدا چەند ئەپلیکەیشنێکی پەیوەندینی کە لەلایەن وڵاتە جیاوازەکانی جیهانەوە دروستکراون رووندەکەینەوە.
سنوور عوسمان
27/08/2024