نایڤیس، یەکەم هونەرمەندی ڤێرچوەڵە کە لەلایەن کۆمپانیای ( ئێس ئێم ئینتەرتەیمێنتەوە) دروستکراوە، ڤیدیۆ کلیپی گۆرانی نوێی بە سودوەرگرتن لە ژیریی دەستکرد بڵاوکردەوە.
ڤیدیۆ کلیپەکەی nævis (نایڤیس) ناوەی Done، باس لە ژیانی کچێک دەکات کە چێژ لە ژیانی دەبینێت لە سەر زەوی و لە شوێنێکی تەواو شارستانیدا، ڤیدیۆ کلیپەکە بەبەکارهێنانی تەکەنلۆجیا ڤێرچوەڵ ئیفێکت و وێنەی سێ رەهەندی دروستکراوە.
هەروەها ئاواز و تێکستی گۆرانییەکە و سەرجەم کارتێکەرەکانی ناو کلیپەکە بە بەبکارهێنانی ژیریی دەستکرد دروستکراوە، بۆئەوەی زۆرترین کاریگەری لەگەڵ بینەردا دروستبکات.
نایڤیس، گۆرانیبێژێکی ڤێرچوەڵە و یەکەم کاری گۆرانی لەگەڵ گروپی راستەقینەی کەی پۆپی (ئاسپا) ئەنجامداوە، لە 2ی ئایاری 2023 گۆرانیەکەیان بە ناوی ( بەخێربێت بۆ جیهانی من) بڵاوکرایەوە.
کۆمپانیای ( ئێس ئێم ئینتەرتەیمێنت) ئامانجییەتی ناوبانگی نایڤیس لە جیهاندا بەهێزبکات و وەک کارەکتەرێک بۆ براندینگ و بەکارهێنانی لە کاری هونەریدا بەکاربهێنێت.