سەرۆککۆمارى ئێران گەیشتە هەرێمی کوردستان
دواى سەردانەکەى بۆ بەغداد و شارەکانى عێراق، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆمارى ئێران گەیشتە هەرێمی کوردستان.
مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەیشتە هەرێمی کوردستان و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێکرا.
بەگوێرەى کارنامەى سەردانەکەى پزیشکیان، دواى کۆبوونەوەى لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى هەرێمی کوردستان و حکومەت، دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ سەردانی سلێمانى دەکات و دەچێتە سەر مەزارى جەلال تاڵەبانى، سەرۆککۆمارى پێشووترى عێراق.
هەر بەگوێرەى کارنامەکە، پزیشکیان، لە سلێمانى لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى حکومى لە سلێمانى و دواتر لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتیی نیشتمانیى کوردستان کۆدەبێتەوە.
محهمهد مهحمودیان، سەركونسوڵی ئێران لە سلێمانى، لەبارەی سەردانی پزیشكیان بۆ سلێمانی رایگەیاند، هەرێمی كوردستان دوو ناوەندی هەیە، هەولێر و سلێمانی، پزیشكییان بە پێویستی زانیوە سەردانی سلێمانیش بكات.
12/09/2024