سەرۆککۆماری ئێران گەیشتە سلێمانی

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران گەیشتە سلێمانی و لەلایەن بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە پێشوازی لێکرا.

بەگوێرەی بەرنامەی کاری سەردانەکەی بۆ سلێمانی، مەسعود پزیشکیان سەردانی مەزاری مام جەلال، سەرۆککۆماری پێشووتری عێراق دەکات و تاجەگوڵینە لەسەر مەزارەکەی دادەنێت.

هەر بەگوێرەى کارنامەکە، پزیشکیان، لە سلێمانى لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى حکومى لە سلێمانى و دواتر لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتیی نیشتمانیى کوردستان لە دەباشان کۆدەبێتەوە.

محه‌مه‌د مه‌حمودیان، سەركونسوڵی ئێران لە سلێمانى، لەبارەی سەردانی پزیشكیان بۆ سلێمانی رایگەیاند، هەرێمی كوردستان دوو ناوەندی هەیە، هەولێر و سلێمانی، پزیشكییان بە پێویستی زانیوە سەردانی سلێمانیش بكات.