قوباد تاڵەبانی بۆ مەسرور بارزانی: کۆتایی بەئێوە دەهێنین
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە مەسرور بارزانی گوتوە: کۆتایی بەئێوە دەهێنین.
بەهۆی گۆڕینی کەڤەری فەیسبوکی قوباد تاڵەبانی لەکاتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، مەسرور بارزانی و تیمی پارتی پێیان ناخۆشدەبێت.
کەڤەری فەیسبووکی قوباد تاڵەبانی وێنەیەکی دەستی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی بووە کە نووسراوە کۆتایی پێدەهێنین.
سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیران بە کەناڵ8ـی راگەیاند، لە کۆتایی کۆبوونەوەکە مەسرور بارزانی رووی کردووەتە قوباد تاڵەبانی و پێیگوتووە نازانم کۆتایی بە ئێمە یا سلێمانی دەهێنن؟
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، قوباد تاڵەبانی گوتویەتی کۆتایی بەئێوە دەهێنین ناتوانن چیتر دەنگی خەڵک بدزن 11 کورسی کۆتاکان نەما بۆ ئێوە وەکو جاران و خۆیان دەنگی خۆیان دەهێنن.
سەرچاوەکە گوتیشی، پاش ئەم گوتووێژانە مەسرور بارزانی کۆبوونەوەکەی کۆتایی پێهێناوە.
25/09/2024