بەهۆی شکستێکی گەورەی زانیارییەوە لە رۆژی رابردووەوە، بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل لە کارگەکانی کۆمپانیای ڤۆڵکسواگن لە ئەڵمانیا راگیرا.
کریستیان شیبۆڵد، گوتەبێژی کۆمپانیای ڤۆڵکسواگن بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند " کارگەکانی ڤۆڵکسواگن لە ئەڵمانیا چیدیکە بازرگانییان نەماوە."
هاوکات جگە لە کارگەی ڤۆلکسواگن لە ڤۆڵفسبۆرگ، چەندین کۆمپانیای دیکە زیانیان بەرکەوتووە و تاوەکو ئێستاش هۆکارەکەی نادیارە.
هەروەها ڤۆڵکسواگن پشتڕاستیکردەوە، هەرچەندە هۆکاری شکستی زانیارییەکان نەزانراون، بەڵام "پێناچێت هۆکارەکە هێرشێکی دەرەکی بووبێت"، گوتەبێژی کۆمپانیاکە دەشڵێت "بە سەختی کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە دەکەین".