هونەرمەند ئیبراهیم قادری کۆچی دواییکرد

کەناڵ8 19/11/2024
هونەرمەندی کۆچکردوو، ئیبراهیم قادری
هونەرمەندی کۆچکردوو، ئیبراهیم قادری

هونەرمەند ئیبراهیم قادری لە تەمەنى 90 ساڵییدا لە مەهاباد بە نەخۆشی کۆچى دواییکرد.

پەیامنێرى کەناڵ8، لە رۆژهەڵاتى کوردستان گوتى، "ماوەیەک بوو هونەرمەند ئیبراهیم قادرى نەخۆشبوو، بەو هۆیەوە ئێوارەى ئەمڕۆ کۆچى دواییکرد".

گوتیشى "سبەى چوارشەممە لە مەهاباد بەخاکدەسپێردرێت".

هونەرمەند ئیبراهیمی قادری لە گوندی عیسا کەند، لەنێوان مەهاباد و بۆکان لە ساڵی 1934 لەدایکبووە.

ئیبراهیم قادرى لە ساڵى 1951 دەستی بە گۆرانی گوتن کردووە و یەکێک لە ناسراوترین هونەرمەندە میلـلییەکانى کوردە و خاوەنى دەیان بەرهەمى تایبەت بەخۆیەتى، لە رۆژهەڵات و باشوورى کوردستان ناسراوبووە و گوێگرى زۆرى هەبووە.

کەناڵ8

19/11/2024