/

کۆڵ ئۆف دیوتی وادەی بڵاوکردنەوەی زنجیرەی سێهەمی یارییەکەی دیاریدەكات

بڕیارە یاریی ئەلکترۆنی کۆڵ ئۆف دیوتی Call of Duty، جەنگی مۆدێرن بەشی سێ، بۆ هەریەک لە ئامێرەکانی پلەیستەیشن Play Station و ئێکس بۆکس Xbox، لە 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بڵاوبێتەوە.

بەگوێرەی ماڵپەری یاریی ئەلکترۆنی کۆڵ ئۆف دیوتی، چیرۆکی زنجیرەی سێهەمی ئەم یارییە درێژەی چیرۆکی زنجیرەی دووەم دەبێت، بەڵام چەند فیچەرێکی تازەی بۆ زیاددەکرێت.

ماڵپەرەکە بەکارهێنەرانی یارییەکەی ئاگادارکردووەتەوە، ئەگەر خوازیارن بەشێوەیەکی خێرا یارییەکە بەدەستبهێنن، دەتوانن لە رێگەی پڕکردنەوەی چەند فۆرمێکی دیاریکراو داواكاری پێشوەختە پێشکەش بە کۆمپانیاکە بکەن.

لەماوەی رابردووشدا، کۆمپانیای مایکرۆسۆفت هەوڵیدا لەرێگەی کڕینی یارییە ئەلکترۆنیەکانی (ئاکتیڤیشن بلیزەرد)ی بەرهەمهێنەری یاری کۆڵ ئۆف دیوتی، بەکارهێنەرانی رابکێشێتە سەر ئامێری ئێکس بۆکس، بەڵام لەدوایدا لەگەڵ کۆمپانیای سۆنی گەیشتنە رێکكەوتن و رایانگەیاند، یارییەکە لەسەر هەردوو ئامێری ئێکس بۆکس و پلەیستەیشن بەردەستدەبێت.