//

مێتا بەکارهێنەرانی رۆبلۆکس دەکاتە کارەکتەری ناو یارییەکە

بەکارهێنەرانی یاریی رۆبلۆکس roblox، ئێستا دەتوانن بە چاویلکەی ڤی ئاڕی مێتا، ببنە کارەکتەری ناو یارییەکە.

یاری رۆبلۆکس، بەمدواییانە بەکارهێنەرێکی زۆری لەخۆی کۆکردەوە، بە جۆرێک، رۆژانە 66 ملیۆن بەکارهێنەر یاری پێدەکەن، ئێستا یارییەکە بە هێدسێتە نوێیەکەی کۆمپانیای مێتا بەناوی Quest 3، دەتباتە جیهانی ڤێرچواڵ و خۆت دەبیتە بەشێک لە یارییەکە.

مارک زۆکەربێرگ، خاوەنی کۆمپانیای مێتا، لە کۆنفرانسی ساڵانەی کۆمپانیاکەدا رایگەیاند، یاریی رۆبلۆکس، یەکێکدەبێت لەو یارییانەی دەتوانرێت بە هێدسێتی Quest3 یاریی پێبکرێت، لەگەڵ بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکە، لە Quest store دا بەردەستدەبێت.

رۆبلۆکس، پلاتفۆرمێکی یاریکردنی ئۆنلاینە، تیایدا دەتوانیت ئەو یارییانەی لەلایەن بەکارهێنەرانی دیکەوە دروستکراوون، ئەنجامبدەیت، هەروەها یاریی تایبەت بە خۆت دروستبکەیت و هاوبەشیی پێبکەیت.