یاریی ئەساسنس کرید میراج بڵاودەکرێتەوە

ئەساسنس کرید میراج Assassin's Creed Mirage، نوێترین یاریی کۆمپانیای یوبیسۆفتە، بڕیارە لە پێنجی مانگی تشرینی یەکەم بەردەست بێت بۆ بەکارهێنەران.

چیرۆکی میراج لە بەغداد لە ساڵی 861ی زایینیدا روودەدات، پاڵەوانی سەرەکی یارییەکە ناوی باسیم ئیبن ئیسحاقە، کە بۆ یەکەمجار لە یاری پێشووی Assassin’s Creed Valhalla دەرکەوت، پاڵەوانی میراج بە خێراتر لە بکوژەکانی پێشووی زنجیرە یارییەکە دادەنرێت، جوڵەکانی ئایرۆبیکن و کوشتنەکانی نهێنین.

بڕیارە چیرۆکی یارییەکە گەڕانەوەیەکی سەرسوڕهێنەربێت بۆ سەرەتاکانی سەرهەڵدانی ئەساسنەکان (بکوژەکان)، ئەم گەشتە بۆ بەغداد لە سەدەی نۆیەم دەرفەتێک دەبێت بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی چیرۆکی بەسیم، گەڕانەوەیەکیش دەبێت بۆ ئەو رووداوانەی کە سەرەتاییترین یارییەکانی Assassin's Creed یان پێناسە کردووە.

یاریی Assassin's Creed، یارییەکی جیهانی کراوەیە، لە ساڵی 2007 لەلایەن کۆمپانیای گەشەپێدەری یارییەکان Ubisoft) (Entertainment، بۆ کۆنسوڵەکان و کۆمپیوتەر بڵاوکرایەوە و لەو کاتەوە 12 یاری دیکەی وەک زنجیرەیەک بڵاوکردووەتەوە.