بەڵگەنامە یاساییەکانی گروپی بیتڵز بە زیاتر لە 11 هەزار دۆلار فرۆشرا
زیادکردنێکی ئاشکرادا لە خانەی داوسونزی بەریتانی، چەند بەڵگەنامەیەکی یاسایی گروپی بیتڵز بە زیاتر لە 11 هەزار دۆلار فرۆشرا، کە لە حەفتاکانی سەدەی رابردووەوە لە ناو ئەرشیفی گروپەکەوە بەجێهێڵراوەیی مابوونەوە.
بەڵگەنامەکان چەند کۆپییەکی دەستنووسی کۆبوونەوەکانی یەکێک لە راوێژکارانی گروپی بیتڵزە، لەگەڵ چەند بانگهێشتنامەیەک و چەند کۆپییەکی ئۆرجیناڵی هاوبەشێتی گروپەکە بۆ ساڵی 1967 لەخۆ دەگرێت. کڕیارەکە کە ناوی ئاشکرا نەکراوە ئەم بەڵگەنامانەی بە 9000 جونەیهی ئیستەرلینی (11360) دۆلار کڕیوەتەوە.
ئەم بەڵگەنامانە پێکهاتوون لە چەند بەڵێننامەیەکی گروپی بیتڵزی بەناوبانگ، کە چەند ناکۆکییەکی نێوان گروپەکە و کاریگەرییەکانی (یۆکۆ ئونۆ) ی هاوسەری (جۆن لینۆنی) ئەندامی گروپەکە کە فشار بووە بۆ سەر گروپەکە و ئەو فشارانەی بەهۆی داهێنانەکانیان و ناوبانگی گروپەکەوە کاریگەری زۆر لەسەر گروپەکە درووستکردبوو.
یەکێک لەو بەڵگەنامانە (پوڵ ماکارتنی) دژی ئەندامەکانی تر دەری کردبوو بەهۆی دەستبەکاربوونی (ئێلین کڵاین) وەکو بەڕێوەبەری هونەری گروپەکە ئەویش لەدوای کۆچی دوایی براین ئەبستنی بەڕێوەبەری پێشوو، کە ئەو جەنگەی بەدوای خۆیدا هێنا کە پوڵ ماکارتنی لە دادگای باڵای لەندەن لە دژی خراپ بەڕێوەبردنی کڵاین هەڵیگیرساندبوو.
دۆسیەی داهاتەکانی گروپەکە لە موزیک و فیلمە ڤیدیۆییەکان، سەرەکی ترین ئەو بەڵگەنامانە بوون کە خراپ بەڕێوەبرنی کڵاینی دەرەخست کە بووە هۆکاری پەرتبوونی گروپی بیتڵز و پاشان لە ساڵی 1970 جیابوونەوەی پوڵ ماکارتنی لەگەڵ گروپەکە راگەیەندرا، بەڵام بەشێوەیەکی یاسایی کارە یاساییەکانی ئەو جیابوونەوەیە لەساڵی 1974 راگەیەندرا.
13/12/2024