لە کەرکوک خۆکوژێک پێش خۆتەقاندنەوەى کوژرا
یوسف موراد 13/12/2024
لە شارۆچکەى داقوقى سەربە پارێزگاى کەرکوک خۆکوژێک پێش ئەوەى خۆى بتەقێنێتەوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژرا.
سەرچاوەیەکى ئەمنى بە کەناڵ8ـى راگەیاند، "هێزێکی ئەمنیی لیوای 87ـى مغاویر، زانیاریی پێشوەختەیان هەبووە لەسەر بوونی پیلانێکی تیرۆریستی، کە ئەویش چەکدارێک بووە و پشتێنی بۆمبڕێژکراوی بەستووە".
بەگوێرەى زانیارییەکانى سەرچاوەکە، لەبەردەم چێشتخانەیەک لەسەر رێگەى کەرکوک – بەغداد، لە سنوورى شارۆچکەى داقوق، رووبەڕووبوونەوە لەنێوان هێزە ئەمنییەکە و چەکدارەکەدا هاتووەتە ئاراوە.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشى بە کەناڵ8 گوت، لە ئەنجامدا چەکدارەکە پێش ئەوەى خۆى بتەقێنێتەوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراوە.
یوسف موراد
13/12/2024